بزوتنه‌وه گۆڕان و پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
3/28/2019 6:37:00 PM
عه‌لی حه‌مه ساڵح
-گۆڕان و پارتی ڕێککه‌وتنێکیان کردوه‌و فراکسیۆنی گۆڕان جێبه‌جێی ده‌کات.
-له‌سه‌ره‌تاوه گۆڕان باوه‌ڕی وابووه سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت(جێگیرکرا)
-له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی ماوه‌ی په‌رله‌مان ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش کۆتایی دێت، خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆکایه‌تی نوێ بۆ هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌میش جێگیرکردنی بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستی ده‌سڵاته( جێگیرکرا) ، له هیچ بارێکیشدا که‌سێک ناتوانێت دوو خول زیاتر له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بمێنێته‌وه؟
-هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی جێبه‌جێکردن نابێت له‌سه‌روی په‌رله‌مانه‌وه بێت، مامتمانه‌ش له په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن( جێگیرکرا )
- خاڵی ناکۆک ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوون؟ هه‌مووی بدرێت به سه‌رۆکی حکومه‌ت یان نا؟
ئێستا له عه‌ملیدا نزیکه‌ی ٧٥٪ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی لای سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانه، ئایا ئه‌و ٢٥٪ ماوه بدرێت به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت؟ نه‌گه‌شتینه ئه‌نجام و ماوه‌یه‌وه بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور..
نزیکه‌ی ٧٥٪ خواسته‌کانمان جێگیربووه، ئه‌وه‌که‌ی ماوه بۆنوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، ئێمه ئه‌وه‌نده‌مان توانی و کردمان کێ زیاتر له‌مه‌ی پێده‌کرێت سوپاسی ده‌که‌ین ..
تێبینی: ئێمه له کاک نه‌وشیروانه‌وه نزیک بوین و زۆرباش ده‌زانین چی ده‌ویست، ئه‌و لای مه‌به‌ست بوو ده‌سه‌ڵاته‌کان وه‌ک سه‌رۆک کۆمار بێت، به‌ڵام دوایه‌مین جار وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ ڕێککه‌وتن، ڕازی بوو سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاتی لابێت به‌مه‌رجێک له په‌رله‌مان بێت و له‌ژێر چاودێریدا بێت( هه‌موو قیاده‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌ت یاساییه‌کان ئه‌م ڕاستیه باش ده‌زانن) بۆیه پێویست نیه که‌س ناوی ئه‌و زاته بۆ مه‌رامی سیاسی و دوژمنایه‌تی گۆڕان به‌کاربهێنێت.
تێبینی: ڤیدۆکه هی ئه‌و کاته کاک نه‌وشیروان وتی: یه‌ک ڕسته‌م بۆ جێگیرکه‌ن که سه‌رۆک له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام د.ئه‌رسه‌لان وتی: ناکرێت.