ئه‌م بێويژدانیه به‌سه
1/4/2019 2:03:00 PM
عه‌لی حه‌مه ساڵح
هه‌موو خه‌رجی سێ ساڵی د.یوسف ته‌نیا ١٥ ملیۆن دینار بوو
کۆی ئه‌و پاره‌ش وه‌رمانگرت..
بەڵێ منیش ٥٢ ملیۆن وەردگرم
ماوه‌یه‌که هه‌ڵمه‌تێکی بێویژدانانه، له‌لایه‌ن سایت و په‌یج و چه‌ند که‌سێکه‌وه بێ به‌دواداچون به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌و ناچاری کردم ئه‌م بایه‌ته بنووسم.
هه‌ڵمه‌ت و درۆ‌و چه‌واشه‌کاری و هاندانی ئه‌وانه‌ن پێشوتر پۆستیان وه‌رگرتوو له‌سه‌ر حسابی گۆڕان و بوون به ملیۆنێرو تێشیاندا خۆی و پۆسته‌که‌ی فرۆشت به پارتی، ئه‌مانه له ڕێگای چه‌ند په‌یجێکی دروستکراوەوە ، که دوو ساڵه به پاره‌ی حه‌رام خه‌ریکی لێدانن له‌وانه‌ی وه‌ک خۆیان دز نه‌بوون و ناش بن خەریکی درۆ‌و چەواشەکارین.
کاتێک تۆمه‌ت و درۆ و بوختان هه‌موو سنوره‌کان تێده‌په‌ڕێنێت مرۆڤ ناچاره به‌ده‌نگ بێت
.
به‌یاسا د.یوسف ٦٠ ملیۆن دینار ئیکرامیه‌و منیش ٥٢ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرین، سه‌ره‌تا بۆچونمان وابوو وه‌رینه‌گرین، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری من ئه‌م پاره وه‌رگیراو کۆی گشتی ئه‌وه‌شی وه‌رمانگرت دراوه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژبوو خزمه‌تگوزار و کارمه‌ندانی گۆڕان و ڕادیۆ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو! ئایا ئه‌م پاره بدرێت به‌و کارمه‌نده دڵ سۆزانه یان که‌س نه‌زانێت چی لێدێت؟
ئایا ئێمه‌ش وه‌کو خه‌ڵکی دیکه نه‌مانده‌توانی دزی بکه‌ین و خاوه‌نی چه‌ندین و موڵک‌و ئۆتۆمبیل و کۆمپانیاش بین، ئێستاش بۆ خۆ به پاڵه‌وانکردن بڵێین ئه‌م پاره‌مان ڕه‌تکرده‌وه!
به‌ڵێ من ئه‌و ٥٢ ملیۆن دیناره هه‌مووی وه‌رده‌گرم، به‌ڵام یه‌ک دیناری ناهێته باخه‌ڵم، دوای ئه‌وه‌ش هه‌مووی وه‌ریده‌گرم ڕایده‌گه‌ینم چیم لێکرد.( که نه‌مده‌ویست باسی بکه‌م، به‌ڵام ئه‌م بێویژدانیه ناچارمانده‌کات ڕاستی بڵێین)
٢٢٠ ملیۆنه‌که‌ی د.یوسف محه‌ممه‌د..
سه‌رۆکی په‌رله‌مان له پێناوی قه‌ناعه‌تی خۆی شه‌قی له کورسیه‌که‌ی دا، شه‌قی له نه‌سریه‌یه‌کی کراوه دا، له‌و کاته‌وه‌ش ڕێگای لێ‌گیرا یه‌ک دیناری نه‌سریه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و کاته‌شی ڕێگری لێکراو خه‌ڵکی دیکه خه‌ریکی دزی و سه‌فقه‌ی خۆفرۆشتن بوو، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌مان قه‌رزی ده‌کردو سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی کرد.
به‌یاسا سه‌فه‌ری دیبلۆماسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر په‌رله‌مانه، به‌ڵام سێ له‌م سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر خۆی بووه‌و ئێستاش وه‌رینه‌گرته‌وه( نیو شوقه‌ی هه‌بوو بۆی فرۆشت) بۆ سه‌ردانی دیکه له سێ براده‌ر قه‌رزمانکرد.
ئێستا به یاسا نیوه‌ی ئه‌و مافه قانونیه‌ی وه‌رگرته‌وه که ١٤٥ ملیۆن دیناره نه‌ک ٢٢٠ ملیۆن، له‌م بڕه پاره قه‌رزی سه‌فه‌ره‌کانی داوه‌ته‌وه و به‌شێکیشی هی کارمه‌ندانی نووسینگه‌ی سه‌رۆکه و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌وه دابه‌شده‌کرێت، ئه‌وه‌شی ته‌نیا وه‌ک خه‌رجی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌و سێ ساڵه، ١٥ ملیۆن دیناره، واته: سه‌رۆکی په‌رله‌مان مانگی ٤٠٠ هه‌زار خه‌رجی وه‌رگرتووه‌ته‌وه به‌یاسا.( هه‌موو به‌ڵگه‌کان له‌په‌رله‌مانه)
ئه‌وه ١٥ ملیۆنه‌ی خه‌رجی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بووه به سێ ساڵ، بەڵام جێگر‌و سکرتێر به‌یه‌ک ڕۆژ چه‌ندین هێندەی ئه‌وه‌یان خه‌رجکرد.
من وه‌ک هاوڕێیه‌ک شانازی ده‌که‌م، دوای پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئۆتۆمبیلت نه‌بێت، نیو شوقه‌ت هه‌بێت بۆ پرۆژه سیاسیه‌که‌تت فرۆشتبێت...
سه‌یر له‌وه‌یه ئه‌وه‌ی خۆی خولی پێشوو ٥٢ ملیۆنی خسته باخه‌ڵی و پێنج ساڵه خانه‌نشینی په‌رله‌مانی وه‌رده‌گرێت بەگەنجی ئێستا حه‌مله ده‌کات دژی ئێمه.
ئه‌وه‌ی به‌هۆی گۆڕانه‌وه بووبه‌ملیۆنێر، ئێستا حه‌مله ده‌کات دژی ئێمه، که موچه‌که‌شمان بۆ خۆمان بەڕه‌وا نابینین و ئه‌وه‌ی نزیکه ده‌زانێت چۆن خه‌رجی ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌ی بوو به ملیۆنێرو خۆی فرۆشت به پارتی به ناوی گۆڕانه‌وه ده‌یان په‌یجی دروستکردووه‌و دێ جنێو به ئێمه ده‌دات، گوایه لامانداوه!!
ئه‌وانه‌شی گوایه ڕه‌خنه ده‌گرن له ئێمه‌و له گۆڕان، دێن له په‌یجی خۆفرۆشه‌کان و ئه‌وانه‌ی بوون به ملیۆن نێر بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
هیواموایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێکۆڵینه‌وه له‌وانه بکات پۆستیان وه‌رگرتووه، بزانین کێ پاک ده‌رده‌چێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح