715وتار

ئەمەی لیژنەی یاسایی ئەنجامە ئەمە ئەنجامی هەڵەی پێشترە

2/27/2019 6:24:00 PM
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، زۆر هەوڵماندا كە یەكگرتووی ئیسلامی نوێنەری لە لیژنەی یاسایی هەبێت، تەنانەت لە كۆبونەوەی فراكسیۆنەكانیش قسەی پێویستمان كرد، دوای ئەوەی برایانی یەكگرتوو ڕازی بوون بە دوو سەرۆك لیژنە ئەگەر نوێنەریان لە لیژنەی یاساییش نەبێت، بۆ ئەوەش پشتیوانیان بوین، لە ئایندەش هاوكار دەبین. 

بەڵام ئەمەی ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵەی پێشوترە، ئەنجامی هەڵەی بایكۆتە. 
ئەوانەی بایكۆتیان كرد، هۆكار بوون پارتی و نزیكەكانی ٥٧ كورسی بهێنێت، كەچی ئێستا ڕەخنە دەگرن. 

ئەمە هەڵەی ئەوانەیە دەیانوت: جیاوازی لەنێوان هیچ كام لە حیزبەكاندا نی!‌، هەموو هەڵەیەكیش باجی هەیە. 


ئەی ئێوە نەبون دەتانوت: هەموو حیزبەكان وەك یەكن، فەرقی گۆڕان و یەكێتی، یەكگرتوو پارتی نیە!‌، كەفەرقیان نیە ئێستا بۆ نیگەرانی كورسی لیژنەی یاسایی بۆ یەكگرتوو نیە؟، یەكگرتوو ٢ كورسی زیاتری هێنابا لە هەڵبژاردن( كورسی ئەرمەن و مەسیحی لە لیژنەی یاسایی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی دەبوو).

ئەم ئەنجامی بایكۆتە، ئەركی ئێمەی زۆر قورسكردوە. 


ئەمە ئەنجامی واژوكردنی ئەنجامە پڕ ساختەكەی هەڵبژاردنە لەلایەن نوێنەرانی پارتی و یەكێتی لە كۆمسیۆن.

ئێمە٦ كورسی لیژنەی یاساییمان نەداوە بە پارتی، ئەوە ئەو خەڵكە بوون بایكۆتیان كرد و نەچوون بۆ دەنگدان، ئەوە ئەوانە بوون ئەنجامە پڕ ساختەكەیان واژووكرد. 
خولی پێشوو، پارتی و نزیكەكانی(٤٩) كورسیان هەبوو ٥ ئەندامی لیژنەی یاسایی هەبوو( پارتی٣ و مەسیحی ١و توركمان١)، ئەمجارە ٥٧ كورسیان هەیە بۆیە ٦ كورسیان بەركەوت. 
پێشتر گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ ٥٨ كورسیان هەبوو، ٦ نوێنەریان هەبوو لە لیژنەی یاسایی. 


یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتوو ( ٥٣ كورسیان هەیە)، ئێستا ٥ كورسیان لیژنەی یاساییان بەركەوت.
هەرچەندە هەوڵی زۆرماندا بۆ یەكگرتوو، بەڵام ئەوە ژمارەیە. 


تەنانەت ئەگەر دەنگدانیش كرابا ئێمە دەنگمان بۆ یەكگرتوو دەدا، بەڵام لەنێوان یەكگرتوو و هیچ لایەنێكی دیكە دەنگدان نەكرا، تا دەنگ بەیەكگرتوو نەدەین. 


ئەگەر پارتی و نزیكەكانی ٥ كورسیشیان هەبێت لە لیژنەی یاسایی هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، چونكە هۆڵی پەرلەمان و دەنگدانی پەرلەمانتاران دەتوانێت كۆی ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی بگۆڕێت و ئەوانیش لە پەرلەمان زۆرینەن. 


ئەم ئەنجامی بایكۆتە ئەركی ئێمەی زۆر قورسكردووە، هەڵسەنگاندن بۆ ئێمە بەو شێوە دەكرێت: بەم ژمارە كورسیە كەمە چەند یاسا دەردەچێت لەم خولە دژی مەبادئی گۆڕان، هەتا ژمارەكە كەمتر بێت ئێمە زیاتر براوەین، چونكە ئەوە گۆڕینی شكستە بۆ سەركەوتن. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن