دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دواخرا
01:13 - 03/09/2026
زهمهن – ههواڵ
بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگەییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و 10 کەسی دیکە
لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
پێشتر، دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی تۆمەتباران رایگەیاند، لە
کۆی 27 کەس کە هێشتا لە زینداندان، 12 کەسیان ئەمڕۆ دەبرێنە بەردەم دادوەر.
بە گوتەی پارێزەرەکە، بڕیار بوو ئەمجارە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 56ـی یاسای
سزادان دادگایی بکرێن، کە تایبەتە بە "رێککەوتن بۆ کوشتن" و گوایە ویستوویانە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکوژن. دانا تەقیەدین گوتی:
"ئەمە تەنیا قسەیە و هیچ بەڵگەیەکی بەهێزیان پێ نییە."