بەشداریکرن لە حکومەت، بۆ بێدەنگی نیە
1/31/2020 9:28:00 PM
عهلی حهمه ساڵح
بەدرێژایی دانوستانەکان، گۆڕان پێداگیری لەسەر
خاڵێکدەکرد، ئەگەر نیەت و بڕیاری چاکسازی ھەیە لە حکومەت بەشداردەبین و بەرپرسیاریەتی
ھەڵدەگرین، ئەگەر نەشکرا کاری ئێمە چاوپۆشی و پەردەپۆشی نیە!
سەرجەم خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە باسی چاکسازیدەکات،
ھیچ خاڵێک باسی بێدەنگی ناکات لە ئاست کەموکورتی و نادادی و گەندەڵی..
ڕێککەوتنمانکرد، بەھاوبەشی چاکسازی و گۆڕانکاری
بکرێت، نەک بۆ بەردەوامی ئەم دۆخە پڕ لە گەندەڵی و نادایە..
گۆڕان، نیەت و ئامانجی نیە ببێتە بەشێک لە
قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان و پشکی ھەبێت لە نەوتدا، بۆیە دەبێت قسەی جدی و ھەوڵی چاکسازی ھەبێت، نەک
ببێتە شەریکی گەندەڵیەک لای خەڵک، کە تێیدا شەریک نیە..
بەخوێندنەوەی دۆخی ناوچەکە؛ پێمانوابوو بەشداریکردن بە مەرجی چاکسازی لە
حکومەت، چاودێری و قسەی جدی لە پەرلەمان، بڕیارو ھەنگاوی جدی حکومەت و وەزیرەکان بۆ
چاکسازی، دروستترین بژاردەیە بۆ خەڵکی کوردستان.
لەمەودوا جدی تر پرۆژەو ھەڵوێست و قسەمان دەبێت
لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی.