وتار

کێ دەستێوەردان لە دادگا دەکات!!

2/21/2021 9:22:00 PM 48 جار خوێندراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

پارتی و یەکێتی سەرۆکی دامەزراوەکانی داوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردوە پێنج بۆ پارتی و سفر بۆ یەکێتی، ئێستاش باسی سەربەخۆی دادگا دەکەن بە دوو چیرۆکی جیاواز! 

چەند ڕۆژێکە ئەوانەی دادگایان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردوەو بەتەواوی حیزباندویانە، باس لەسەربەخۆی دادگا دەکەن،  بە دوو ئاراستەی جیاواز..
بەشێک لەمانە خۆیان پێشتر پشکپشکێنەیان کردوەو ئێستا دەڵێن: دەبێت دادگا سەربەخۆیانە بڕیاربدات! تەنانەت ھەیە لەم پشکپشکێنە بە ھیچ ڕازی بوە!! 

بەشێکی تر ئەوانەن،  کە دادگا ئێستا لە ژێر ھەژمونی ئەواندایەو  دەڵێن: نابێت ڕەخنە لە حوکمی دادگا بگرن و ئەوە دەستێوردانە! 
دەستێوەردان ئەوەیە ھەموو دامەزراوە دادوەریەکان بکەیت بە حیزبی!!

چۆن  پارتی و یەکێتی دامەرزاوەکانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد، پێنج سەرۆک بۆ  "پارتی" و  ھیچ بۆ "یەکێتی". 
یەک: داگای پێداچونەوە (تەمیز) 
لە چواردە دادوەر پێکدێت 
سەرۆک ( پارتی) دوو جێگری ھەیە یەک پارتی و یەک یەکێتی...
لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەکێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دابەشیان کرد.. 
لەگەڵ داوەر ڕزگار محممەد ئەمین(ناڵێم حیزب دایناوە) 

دوو: ئەنجومەنی داوەری 
لە نۆ ئەندام پێکدێت 
سەرۆک پارتیەو دوو جێگری ھەیە،  یەکیان "پارتی" و ئەوی دیکە "یەکێتی" .( ھەمان سەرۆک و جێگری تەمیزن) 
سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی" و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی".. 
چوار ئەندامی دادگای  تێھەڵچونەوە(ئستئناف) کە دوانیان"پارتی" و دوانیان" یەکێتی" 

سێ: ئەنجومەنی شورا.. 
لە پازدە کەس پێکدێت و سەرۆک "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەکێتی ئەژماردەکرا، کە بوە ئەندامی تەمیز جێگرەکەی ڕۆشتە جێگای..

چوار: سەرۆکی داواکاری گشتی" پارتی" 

پێنج: سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"

دادگای تێھەڵچونەوە( ئستئناف) 
سەرۆکی سلێمانی " یەکێتی" 
سەرۆکی گەرمیان" یەکێتی" 
سەرۆکی ھەولێر " پارتی" 
سەرۆکی دھۆک " پارتی" 

چی تێگەشتین؟ 
-لە نێو ئەم دادوەرانەدا کەسی باش ھەن، بەڵام واقعێک ھەیە پارتی و یەکێتی دابەشیان کردوەو لە پشکی ئەوان دەستبەکاربون..
-" پارتی" سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایەو یەکێتی ھیچ سەرۆکێکی لەلانیەو ڕازیشە! 

-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەکێتی بە کەمینەو ڕازیە..
-لە دادگاکانی تێھەڵچونەوە ھەریکەو سەرۆکی زۆنی خۆی لایە..
ناکرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاکانیان بە حیزبی کردوە، نەسیحەت و پەیامەکانیان باسی سەربەخۆی بێت!!
کێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا ھەیە با کاربکات بۆ کۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشک پشکێنە...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement