دەستگیرکردنی ھێمن مامەند و سزای موچە
3/26/2020 3:13:00 PM
عهلی حهمه ساڵح
لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی ھەولێر ھێمن مامەند دەستگیرکرا، وتمان بۆچی دەستگیری دەکەن، وتیان: ھەرەشەی شکاندنی قەدەغەی ھاتوچۆو خۆپیشاندانی کردوە.
یەکێ لە گرفتەکانی کوردستان دادگای حیزبی و داواکاری گشتیە! ئەوانەی بەئاشکرا سەرقاڵی گەندەڵی و دزی و داگیرکارین . ڕۆژێک یەکێکیان نەخرایە زیندان، ئەوانەی لەسەر حسابی ئەم میللەتە بونە ملیاردێر ھیچی دادگای ناکرێت.
بەڵام ھێمن وتی: حەقە خەڵک بڕژێتە شەقام بۆ موچە، وتیان : بۆ زیندان.
ھەڕەشەی خۆپیشاندان تاوانە! بەڵام دزی و تاڵانکاری نا؟
نەک بەرپرسە باڵاکانی گەندەڵی، دادگا دۆسیەی گەندەڵی ئاشتی ھەورامی و رەشید تاھیرو دیارنەمانی ٢٠٠ ملیار دیناری پرۆژەکانی سلێمانیش دادەخات، تاوانبارانیش پاک دەکاتەوە.
- ئەگەر خەڵک بزانێت پارە نیە داوای دینارێک ناکات، بەڵام ئەم موچەی نیەو مانگانە گەندەڵی ملیۆنسن دۆلار دەبینێت.
ئەمانە دەبینێت...
-خەڵک دەبینێ کۆمپانیایەکی تەلەفون ١٩٠ ملیار دیناری زیادەی نرخی کارتی موبایلی وەرگرتوە لە خەڵک و دەبو بیداتە حکومەت و تائێستا نایداتەوە.
- دەبینێت لە ھەر خاڵێکی سنوری مانگانە یازدە کۆمپانیا بەناوی جیاوازەو ٥٠ ملیۆن دۆلار زیاتر دەخەنە گیرفانیان، نەبێ ئەوەی کارێکی ئەوتۆ بکەن، ئەم ١٥٠ ھەزاری موچەی کەم ئەندامیەکەی دوادەکەوێت!
-دبینێت... ھێزێک لە باشماخ مانگانە بە قاچاخ ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەبرد و مەرزی سمێلکاش لەملا بەدەست کۆمپانیایەکە!
- دەبینێت ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرز لای کۆمپانیاکانەو
وەرناگیرێتەوە.
دەبینێ مەکتەب سیاسیەک دەڵێ: ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەیە ١٠٠ملیۆن دۆلاری ھەیە، ئەمیش ئەمە دۆخیەتی.
- دەبینێت ، کۆمپانیاکانی نەوت باج نادەن، بەڵام حەلاقێک دەبێت بیدات.
دەبینێت کۆمپانیای سکویرتی بەرپرس و منداڵە بەرپرس مانگانە بە ملیۆن دۆلار وەردەگرن، ئەمیش ئەمیش خەمی کرێی خانویەتی....
رەنگە بپرسیت ئیشی تۆ چیە؟ دەنگمان بۆ پێدان؟ .
ئێمە بە ڕێککەوتن بۆ چاکسازی بەشداریـمان کرد، بەشداری بۆ بێدەنگی نیەو بۆ چاکسازی بوو.
ئەوەی لە تواناماندابوو بەدواداچونمان كرد بۆ دزی و تاڵانکاری، خستمانە بەردەم حکومەت و چەندین جار پێداگیریمان کرد، وتیان: بڕیار دەدەین چاکیبکەین.
تۆش دەپرسی: ئەگەر نەکرا چی؟
بەدڵنیای نابمە شەریکی دزی و تاڵانیەک بە دینارێک نەمانەوێت ھاوبەش بین...
چاوڕێین ئەو بڕیارانەی دەرچوە، بزانین جێبەجێدەبێت.