107 عیراق

مووچەی ١٠ مانگ مسۆگەر کراوە

04:35 - 11/08/2026

زەمەن_هەواڵ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیاییدا بەمووچەخۆران کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر کراوە و یەدەگی دارایی عێراق لە گەنجینەی دەوڵەتدا گەیشتووەتە 109 ترلیۆن دینار.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، مەنسوور بەعیجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: لیژنەکەیانلە ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و ئاستبەرزی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، فالح ساری، وەزیری دارایی و نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی، کردووە و بە مەبەستی تاوتوێکردنی تێکڕای دۆخی دارایی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان، ئاماژەی بەوەش دا، رەوشی دارایی وڵات لە ئێستادا جێگیر و دڵنیاکەرەوەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمی تەئکیدی کردووەتەوە کە یەدەگی دارایی عێراق لە گەنجینەی دەوڵەتدا گەیشتووەتە ١٠٩ ترلیۆن دیناری عێراقی، ئەمەش جگە لە هەبوونی یەدەگێکی زۆری زێڕ و داهاتە ناوخۆییەکانی تری دەوڵەت، کە بەسە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ماوەی ١٠ مانگ بە تەواوەتی.

بەعیجی ئاماژەی بەوەش دا، کە لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی باش لە نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان، وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیدا هەیە، بۆ داڕشتنی ڕێگاچارەی زانستی و هاوبەش بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتییان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن