گۆڕان و یەکێتی
3/15/2020 7:51:00 PM
عهلی حهمه ساڵح
لە دوێنێوە
گرژەیەک لە نێوان گۆڕان و یەکێتی دروستکرا، بەھیچ شێوەیەک ئێمە لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی
موچەدا نەبوین، بەڵام حکومەتی ھەرێم قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند ودابەشکردنی موچەش
راگیرا.
ئێستاش
داوامانکردوە ڕێوشوێنێکی دروست بۆ دابەشکردنی موچە بدۆزرێتەوە،ھەموان دەزانن ئەمە
بڕیاری حکومەتەو بیانوەکە مەترسی بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنایە.
ئەم کابینەیە
بە بەشداری پارتی و یەکێتی و گۆڕانە، ھەریەکەیەش بەئەندازەی خۆی بەرپرسە.
گۆڕان ھۆکار نەبوە
بۆ دروستبونی ئەم ھەموو گەندەڵی و قەیران و گرفتە کە بەرھەمی حوکمڕانی رابردوو و ئێستاشە،
بەڵام کەچوەتە حکومەت بەرپرسیارە لە چاککردنی و رایگەیاندوە بۆ چاککردن چوەتە حکومەت،
ئەگەر گۆڕان جارێک بەرپرسیار بێت، پارتی و یەکێتی کە ھۆکاری ئەم دۆخەن بێگومان بەرپرسیاریەتیان
زۆر زیاترە، نەک بیانەوێت بە وتارێک خۆیان لە بەرپرسیاریەتی دەرباز بکەن!
بەداخەوە بەدەستپێشخەری
ھەندێک کەس لە دوێنێوە گرژیەک دروستکراوە لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، ویستی ئێمە
دروستکردنی ئەم ناکۆکیە نیە. ھیچ خزمەتێکیش ناکات لەم دۆخەدا.
دوای کۆنگرەو
ھەڵبژاردنە نێوخۆیەکانی یەکێتی، ئێمە ئومێدمان وایە.... قۆناغێکی نوێ لە جێبەجێکردنی
ڕێککەوتنەکان دەستپێبکەین و کاری ھاوبەشمان ھەبێت.
بەڵام
دروستکردنی تۆمەتی ناڕەوا، کاردانەوەی بەدواداھات. دوای ئەمە چی؟
ئێستاش ئێمە
باوەڕمان بە ڕێککەوتن و کاری ھاوبەش ھەیەو بەدڵنیایی ئەمەش نەفەسێکی ئارامی دەوێت.
ئێمە باوەڕمان
بە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی ھەیە بۆ چاکسازی، لێکتێگەشتنی گۆڕان و یەکێتی و
پاشان کۆبونەوەی سێ قۆڵی بۆ چاکسازی، ئەمە بژاردەی دروستە، نەک دروستکردنی تۆمەتی
ناڕەوا.
ئەگەر بڕیاری
ھەماھەنگی بۆ چاکسازی ھەبێت، بە دڵنیای ھاوکاری جدین، بەمەرجێک ھیچ ھەماھەنگیەک لەسەر
چاوپۆشی لە دزی و گەندەڵی کەس نەبێت.
دەکرێ دەستپێکی
ئەم چاکسازی و ھەماھەنگیەش بۆ کاری ھاوبەش دوو دۆسیەی گرنگ بێت.
دۆسیەی نەوت
لە پێنج ئەندام،
یەکێتی دوو نوێنەرو گۆڕان یەک نوێنەری لە ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گاز ھەیە، دەکرێت
ھاوکاری و ھەماھەنگی بکەین بۆ دروستکردنی سندوقی داھاتی نەوت و شەفافیەت لەو بوارەدا،
پێداچونەوە بە چەند گرێبەستێکی خراپ.
بۆ ئەمەش پلانی
تۆکمە ئامادەیەو کراوە بە بەشێک لە بەرنامەی حکومەت.
خاڵە سنوریەکان
بەدواداچونی
وردکرا بۆ سەرجەم خاڵە سنوریەکان، سەرجەم گەندەڵی و گرێبەستە خراپەکان دەستنیشانکرا،
ئێستا بڕیاری ئەنجومەن بۆ ئەم چاکسازیە دەرچوە، ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی
دارایی دەتوانن بڕیاربەدەست و ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ئەم خاڵە.
بێگومان ئەم
دوو ھەنگاوەش زیانی خەڵکانێکی تێدایەو نەیاری زۆر زۆرە، بەڵام بەبێ چاکسازی کەس
براوە نابێت و خەڵکی کوردستان زۆر بێ ئومێدتر دەبێت.
ئەم دوو ھەنگاوە
بچێتە پێشەوەو پاشان ڕێکەوتنی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و دواتر ڕێککەوتنەکانی دیکە،
لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ھەموو لایەکدایە.
خودا ھەموان
پارێزراو بکات