739وتار

باسی چی بکەم؟!

3/3/2022 9:40:00 PM
د. کارزان تۆفیق محمود


بەڕاستی کاتێک سەیری سیمای شاری سلێمانی «شارە حەیاتەکەو شاری وەفای سەرکردەکانی ئەم دەڤەرە، جگە لە چەندین نازناوی بریقەداری تر» دەکەیت گریانت دێت کە دەسەڵاتی کوردی چی لێکردووە.

ئەوە باسی خراپی ڕێگەوبان و جادە و شۆستەکانی ناکەم، باسی سەوزایی و درەختی بێ ناز و زەردی ناکەم، باسی بێ پلانی حکومەت بۆ کارەبا و ئاو ناکەم، باسی داگیرکاری و زیادەڕۆیی لەسەر زەوی شار ناکەم، باسی تێکدانی شوێنەواری مێژووی ئەم شارە ناکەم، باسی زۆرترین بێکاری گەنجانی شار ناکەم، باسی قەرەباڵغی جادە و خنکاندنی شەقامەکان ناکەم، باسی بێ دەرمانی نەخۆشخانەکانی ناکەم، باسی قۆرغکاری بازاڕ ناکەم، باسی ڕێژەی ھەژاری شار ناکەم، باسی ...
تەنھا و تەنھا باسی بوون بە زبڵدانی شار دەکەم کە چۆن شار لە پاکترین شارەوە خەریکە بۆ بۆگەنترین شار دەگۆڕێت.
پرسیار ئەوەیە ئایا کێ بەرپرسە؟!
سەڕۆکی حکومەت یان جێگرەکەی،
پارێزگار یان سەرۆک شارەوانی،
قائیمقام یان  سەڕۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا،
حیزب و سکرتێر و سەرۆکەکانیان
کێ بەرپرسە؟!
بۆ وا لەو شارە دەکەن کە ھەرچی مەسئولی نا مەسئولە لێرەوە گەورە بوو.
تکایە کەسێک خۆی بکاتە بەرپرس ؟!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن