وتار

سەقامگیری وەک زەرورەت

1/22/2021 11:22:00 AM 61 جار خوێندراوەتەوە
دیدار عەبدولکەریم


پلاتفۆرم و سەکۆ و بنچینەی هەر هەنگاو و جوڵەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و بەرێوەبردنی تەندروست، وێنا دەکرێت لە چوارچێوەی ئامادەسازی و زەمینەسازی گونجاو و واقعی بۆ گەیاندنی پەیام لە نێوان نێردەر و وەرگر، زمینەسازی بە مانا سەقامگیری و ئەرزیەت بۆ جێبەجێ کردنی زۆرترین پشک لە پلانی و پێشنیار و پرۆژەیی ئامادەکراو، هەروەها خودسازی بۆ پێشهات و دۆخە لەناکاوی جیاواز ئینجا چ ناوخۆیی بێت یا خود دەرەکی.
جۆرەکانی سەقامگیری:
١. سەقامگیری کۆمەڵایەتی
٢. سەقامگیری ئابوری
٣. سەقامگیری سیاسی

سەرجەم چەمکە جیاوازەکانی سەقامگیری دەبنە پێکهێنەری سێگۆشەی بەرێوەبردنێکی ئاست بەرز بەمەش هۆکار دەبێت بۆ دروست بون و هاتنە کایەی جۆری چوارەمی لە سەقامگیری ئەویش بیرتیە لە سەقامگیری بەڕێوەبردن لە کاتی هەر ناچونیەک بونێکی کاریگەری نەرێنی ئەکاتە سەر ئەدای بەرێوەبردن.

 سەقامگیری کۆمەڵایەتی: ئەتوانرێت بە کۆڵەکەی سەرەکی هەژمار بکرێت بەو پێەیی کە توانای ئاوێتە بونی بەردەوام هەیە لە سەرجەم کایە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگەدا بەمەش کاریگەری ڕاستەخۆ و ناراستەخۆی هەیە لەسەر ئاراستە بون و کاردانەوەیان، پاڵپشت بە دابەشبونی بەرفراوانی بازنەکانی کۆمەڵگە.

سەقامگیری ئابوری: دوانەیەکی لێک جیا نەبووەن بە هۆی پەیوەندی و هاوسۆزی راستەوخۆی نێوانیان بونەتە خاوەنی پەیوەندیەکەی راستەوانە، دەکرێت بکرێتە پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی توانای حکومەت و نەش نما و گەشەی ئابوری و دابینکردنی مسلتزماتی تاک  و ڕێگە گرتن لە زەق بونەوەی جیاوازی چینایەتی.

سەقامگیری سیاسی: نمایندە و وێنەی خۆی دەکات لە چوار چێوەی دەسەڵاتە جیاوازەکانی وەک ( حیزب و لایەنە سیاسیەکان، دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکار، دادوەری، میدیا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) پێکەوە دەبنە ئاوازێکی چونیەک دەبنە بناغەی ئاسایشی نیشتمانی.

زەرورەتی سەقامگیری بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەی گۆڕان لەم ساتەدا زۆرترین پێوستی بە مادەی خامە بۆ دروست کردنی سەقامگیری بەرێوەبردن و کاری دەستە جەمعی و ئاراستە کردن و پلەبەند کردن و ئیدارە دانی ململانێکان کە هاوتەریب و هاو ئاواز بێت لەگەڵ سیاسەت و هێڵی گشتی بزوتنەوەکە، لە کاتی دروست بونی ئەم زەمینەیە بۆکارکردن هەمو ژمارەکان ناچونیەکەکان دەبنە هاوکێشەیەکی چونیەک، یەکێک لە سیفات و پەیام و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان تێر و پاراوەییە بە هیوا و هەگبەی پڕی بیری نیشتمان پەروەری و یەکڕیزی و دژە گەندەڵی و چاکەی گشتیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement