589وتار

مۆڵەتی بیر لێدان و چەند سەرنجێک....

2/17/2021 2:45:00 PM
دیدار عەبدولکەریم


دیاردەی بیر لێدان و دەرزی ئاژنکردنی جەستەی نیشتمان دوبارە بۆتەوە باس و مژاری ناو خەڵک و شەقام دەسەڵاتی چاودێری و جێبەجێکار.

بیر لێدان دەست بردنه‌ بۆ ئەم سامانە گرنگە بێجگە لە زیان و کارەسات بە سامانی سروشتی هیچ ئامانجێکی تر ناپێکێت، بیر لێدان بە ئاشکراو و نیمچە ئاشکرا بۆتە دیاردە لە ناوەندی شار و قەزا و ناحیەکان، لە بازاری ڕەشدا بە پارەیەکی زیاتر لە نرخی خۆی لە سەر خواست هەڵدەکه‌نرێ بێ ئەوەی کەس بڵێ بەری چاوت کلی پێوەیە.

سەرەڕای ئەوەی دەبو یەکەی ئیداری پارێزگا ڕێگری لەم کارە بکردایە، نەیهێشتایە بچێتە دەستی بازاری ڕەش و بازرگانی نا مۆڕاڵی بە سامانی ژێر زەوی بکرێت، بەڵکو لە پلانی کاردایە ئەم پرۆسە ترسناکە بە یاسا ڕێک بخات و پاسای پشتگیری یاسایی بۆ بدۆزێتەوە ئەمە لوتکەی کارەساتە، چونکە ئەم سامانە گرنگە لە بەردەم هەڕاج و مەزاد و مناقصەی ئاشکرا!


مەغزای پشت ئەم هەنگاوە بێجگە لە ماڵ وێرانی و کاولبونی سامانێکی نەتەوەی هیچ خوێندەوەیەکی تر هەڵناگرێ، هەر بەراستی چەند پرسیارێکی جدی دێتە کایەوە:

١. چ پرۆژەیەکی هێندە ستراتیجی و نیشتمانی هەیە  پێوستی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئاو هەیە ئاوی سەرزەوی بەشی نەکات ئێمە نەیبنین و مەودای چاومان بڕی نەکات درکی پێ نەکات؟

٢. چ هێز و پاڵنەرێکی سیاسی و حیزبی و حکومی لە پشت تحریک کردنی ئەم کەیسەوەیە بۆ چ مەبەستێک بەکاردێت!؟

٣. ئایا بەرێزان ڕەهەندی ئابوری و کۆمەڵایەتی و نیشتمانی ئەم کەیسەی تاوتوێ کراوە بە ڕاپۆرتی زانستی قەناعەتمان پێ بکەن هەتا بچنە ژێر ئەم بەرپرسیارێتیەوە؟

*مامۆستای زانکۆ

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن