دواڵیزمی حکومڕانی لە هەرێمدا
8/11/2022 11:10:00 AM
دیدار عەبدولکەریم
کاتێک حکومەت و حکومڕانی
توانای جێەجێکردنی واجبتی ئاسایی و یاسایی خۆی لە دەست دەدات، هیچ ئەرک و فەرمانێکی
نامێنێ بێجگە لەوەی دەبێتە حەسحەس و حەیتەی و سەرانە وەرگر لە چینی ناوەند و بەرەو
خوارەوە بۆ کێشانی وێنەی فشە و فیشاڵی خۆشگوزارەنی و پاراستنی هاوڵاتی و هاوڵاتیان
لە ڕێگەی میدیای بێ ئەرزش پڵنگی کاغەز ئاسا، لە هەمان کاتتدا گواستنەوەی سەرجەم
خزمەت گوزاری لە کەرتی گشتی بۆ کەرتی سەربەخۆیان(کەرتی تایبەت)!
حکومەتی کەرتی تایبەت، خوێنەبەر
بون لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆتە ماڵ وێرانی هاوڵاتیان لە مەنگەنەدانی سەرتاپایی
هاوڵاتیان بەم شێوەی خوارەوە.
-وەزارەتەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و ناوخۆ و هیزەکانی
٧٠ و هەشتا و لیواکانی نەوت و گاز هەیە بەلام ( کۆمپانیاکانی سیکیوریتی هەیە) وەک
کەرت تایبەت.
-وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە هەیە بەلام(
خویندنی ئەهلی زانکۆ وپەیمانگا و خویندگا و…. هتد) وەک کەرتی تایبەت
-وەزارەتی کارەبا هەیە بەلآم(مولیدە ئەهلیەکان هەیە)
وەک کەرتی تایبەت.
-وەزارەتی تەندروستی هەیە بەلآم( نۆرینگە و نەخۆشخانە
ئەهلیەکان هەیە) وەک کەرتی تایبەت.
وەزارەتی شارەوانی هەیە بەلام(کۆمپانیاکانی
پاکەرەوە هەیە) وەک کەرتی تایبەت.
بێجەگە لە کۆمپانیای سەیر و
سەمەرە بۆ وەگرتنی پارەی ئاو و کارەبا و هەڵدانەوەی جۆزەی مولیدە و کۆکردەنەوەی
پارەی خزمەتگوزاری! حکومەتێک کەرتە تایبەتەکانی سەربەخۆیان بەرێوەی دەبەن کەواتە
حکومڕانی کوێی سپیە!
کامێرای تیژڕەوی سلێمانی وەک
گاڵتە جاڕی سەردەم، دانانی کامێرەی پۆینت تو پۆینتا بۆ پاراستنی گیانی هەوڵاتیان لە
تیژرەوی ئۆتۆمۆبێل بەلام:
١. ئاساییە
خواردنی ئێکسپایەر و بێ کواڵیتی بدرێتە هاوڵاتیان.
٢. ئاساییە
ئاوی پیس بێ تعقیمی پێوستە بدرێتە هاوڵاتیان.
٣. ئاساییە
پارەی نەخۆشخانەی هیوا ببرێت و بێ دەرمان بن.
٤. ئاساییە
خانەنشین لەسەرەی موچەدا گیان لە دەستبەن.
٥. ئاساییە ڕێژەی
بێکاری بەرز بێتەوە بۆ ٪٢٠.
٦. ئاساییە
خوێندکاران داوای مافی خۆیان بکەن پەلامار بدرێن
٧. ئاساییە
باج و ڕسومات ٪٤٠٠ زیاد بکرێ بۆ هاوڵاتیان.