شەیتان گەلی فریشتە روخسار
5/22/2021 7:38:00 PM
دیدار عەبدولکەریم
زۆر لە مێژە
وتمان یەکڕیزی نەک خۆم ڕێزی یەکدەنگی نەک خۆم دەنگی یەک پارچەی نەک فرەی پارچەی ،
نوسەر و ڕوناکبیر و ئەکادمیست و سیاسی و مامۆستا و مامۆستای ئاینی و بێ کار و بازرگان و بێ لانە سەوداکان و خانەوادەی
شەهیدان پێشمەرگەی دێرین رەوەندی کوردی.... هتد تکا دەکەین دەکەین دەڵێن بەڕێزان یەکڕیز.
بین لە جیاتی یەک
ڕیز بوین بە ئاردی ناو دڕک، دەڵێن بە ڕێزان بە یەک دەنگ بین بەڵام بوین فرە بڵندگۆ،
دەڵێن ئێرە نیشتمانی هەمووانە بەڵام خاکمان بوو چوخمە و کوچەی سیاسی، هەر ئێوە
بون خۆتان کرد بە فریاد ڕەس و هەڵگری ئاڵای
نەجات، بەڵام هەرچی نەهاتە هەرچی بێ بەرنامەی بێ ڕابردوی و بێ ئێستا و بێ ئایندەی
جەنابتانە لە ئاسمان و ڕێسمان بوە ناو نیشان و ناسنامە و شوناستان. .
چیتر ماوە بیکەن!؟
کاری ئێوە تەنها دو کەرت کردن بوە، یەک بۆ نیوە، نیوە بۆ چارەک.... هەتا نەمان و لێکرازان،کاری
ئێوە بازرگانیە بە ئێستا و بە ڕابردوو بە بارمتە دانانی داهاتوو، ئەم قەوارەیە
دواترین پەڕەی مێژوی جولانەوەی کوردایەتیە، دڵنیام نەوەکانی داهاتوو بە شەرمەوە دەروانێتە
دڕێرە قرۆچەکەکان، بازار هی ئێوەیە ، شەقام هی ئێوەیە، چەک بە ئێوەیە، پارە بە ئێوەیە،
ژێرخان و سەرخان بە دەست ئێوەیە، پەیوەندی فەرمی و نافەرمی لای ئێوە، بازرگانی لای
ئێوە ، شەڕی ناوخۆ ئێوە کردتان، ئابوری سەربەخۆ ئێوە کردتان، دابەشکاری جوگرافی وسیاسی
و کۆمەڵایەتی و کەلتوری ئێوە کردتان
ئەی ئێستا سەرەی
چیە!؟ گەڕاندنەوەی هێزی عەرەبی بۆ خاکی بە خوێن ئادراوی وڵات، دروست کردنەوەی مەجلیسی
تەشریعی و تەنفیزی کارتۆنی جاران، هەڵوەشاندنەوەی سیسیتمی هەرێم بۆ ئیدارەی باکوری
عێراق، سەرەی تۆمار کردنی دوا دیمەنی شەڕی چاڵدێرانە، سەرەی جێبەجێکردنی فەرمانی خەیمەی
سەفوانە..