دەنگدەر و پێوەرەکانی هەڵبژاردنی کاندید
10/6/2021 10:28:00 AM
دیدار عەبدولکەریم
(ڕاستگۆی، کارامەی، پڕۆگرام
و بەرنامە، دەست و دەم و داوێن پاکی، نیشتمان پەروەری، زمانزانی، بڕوانامە و پێشینەی
کار و پسپۆڕی، قاڵبوی کاری سیاسی و حیزبی و دیبلۆماسی و ئیداری، تاقیکراوەی سەرجەم
قۆناغەکان(.
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کاندید کردنی بەربژێرەکانی کام لەم پێوەرانەی لە یاد
کردوە!؟
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێ ئەوەی خزم و
ئەقرەبا پێوەر بێت، بێ ئەوەی ڕاگرتنی دڵ فڵان کاک و فیسار باڵ پێوەر بێت، بێ ئەوەی داتاشینی پۆست بۆ ئەم
و ئەو پێوەر بێت، بێ ئەوەی مەبدەئی پارو لە دەم بکەوێتە خوارەوە بۆ کۆش باشە پێوەر
بێت، بێ ئەوەی ڕامکردن و کەمپەر کردن پێوەر بێت، بێ ئەوەی جنێودان و هەڵخەڵتاندن و
یاری کردن بە سۆزی دەنگدەر پێوەر بێت جوانترین کاندیدەکانی لە سەرجەم چینەکانەوە
کاندید کردوە کە هەڵقڵاوی زادەی خەم و ئێش و ئازار و هەژاری و دەربەدەری ئەم هەرێمەن.
بۆیە ئەگەر دەنگدان و داکۆکی کردن و پاڵپشتی کردن و کارکردن لە پێناو هەر
حەوت کاندیدەکەی گۆڕان تاوان بێت ئەوا من سەردەستەئ تاوانبارانم، حەوت کاندید پڕ بە
باڵایان شایەنی شانازین، حەوت کاندید جێگەی متمانەی هاوڕێی و گۆڕانخوازان، حەوت
کاندید هەرگیز بزوتنەوەکە و هاوڕێکانیان نەکردوە بە پەیژە و ڕێگا بۆ ئەوەی ئەستێرەی
خۆیان بگەێننە ئاسمانی وەهم تەنها کاریان دروست کردنی خەو و خەیاڵ بێت بۆ هەڵسوراوان
و دەنگدەری فریو خوارد و هەروەها کۆشک و تەلار
بەهەشتیش ئاسا بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان بگەێننە عەرشی عەزیم.