133وتار

حکومڕانی لە گۆشە نیگای جاهیل دا

4/20/2023 9:31:00 AM
دیدار عەبدولکەریم


جەنابی حکومڕان!! پرسیارێک لە پای چی سلێمانیت بە بارمتە گرتوە!! نازانم بە لۆتۆ(یانصیب) بۆت دەرچوە، لە شیربای کێ وەرت گرتوە، لە بری چ صفەقەیەک وەرت گرتوە، سلێمانی لە پای چ نەفرەتێکی یەزدانی هەڵدەپڕوزکێت و باجی چ سوچ و گوناهێک ئەدات، خەڵکی لە تاو ئێوە نازانێ چۆن سەر هەڵبگرێ بەرەو دادگا و عەرشی یەزدان.

-دەوڵەتداری ئەمە عەلامە و موفەکر و مونەزری و قەڵەم هەڵگری بن هەڵبەت لەمە باشتری لێ سەوز نابێت.

-نوخبەیەک کە هەڵگری پەیامی تۆپینی خۆم و زەرەری ساحیبم بێت لەمە چاکتری لە دەست نایەت.

-کۆمەڵێک گەڕیدە و دەوار نشین و دەرۆزەکەر بڕیار بە دەست و بکوژ وببڕ بن ببن بە پیاوی دەوڵەت لەمە جوانتر دروست ناکەن.

 قۆناغەکانی تاڵانی و دۆشینی وڵات و داڕزانی گیرفانی خەڵک سنوری نەماوە، (بەڕێزان) زانیمان بلیمەت و دانا و زانا و زرنگن و تاڵانچیەکی موخەزرەمن، بێ شکین لەوەی ڕابردو و ئێستا و داهاتو چەند نەوەیەک دوای ئێمەشتان نوقم کردوە لە خومخانە و ڕەشاوی نەگبەتی و بەد بەختی، بەد خوی و چاوچنۆکی ئێوە گەشتۆتە ئەوەی ماڵ و موڵکی دەوڵەت و خوێندگاکان بکەنە بینا و تەلاری بازرگانی و ئێوە ببن بە خاوەنی نەوەی هەناسە ساردی ئەوە دەورو بەرەش لە خوێندن بکەن و  دایان بمەزرێنن وەکو پاسەوان و کرێکار و کارگوزار چ گرفت ئامێزە! من لە جیاتی ئێوە هەست بە شەرم ئەکەم.

باشە لە سنوری ئەو گەڕەکانەی هێندە زەوی بەکار نەهاتوی تێدایە بۆیان بکەنەوە بە خوێندگا، ئەی دابەش کاری ژماروە شوێنی خوێندگاکان بە پێی سنوری جوگرافی گەڕەکەگە دانەنراوە! بە هیوان لە چ شوێنکی ئەم شارە قوتابخانەیان بۆ دروست بکەنیان خوێندکاری ئەو گەرەکانە دەبێت ڕۆژانە چەند کیلۆمەترێک بڕۆن بۆ خوێندگاکانیان، لەپێناوی گەورە بون هەڵئاوسانی گەدە و گیرفانی ئێوەی بەڕێز.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن