نه‌رویج له‌وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه بۆوڵاتێكی خۆشگوزه‌ران
3/6/2019 5:03:00 PM
ڕەهێڵ دزەیی
نه‌رویج چۆن له هه‌ژاریه‌كی زۆره‌وه توانی بپه‌ڕێته‌وه‌و ببێت به یه‌كێك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و پڕ له خۆشگوزه‌رانیه‌كان له جیهاندا؟!
نه‌رویج به‌شی ڕۆژئاوای وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی (سوید، دانیمارك،نه‌رویج) پێكدێنێت و ده‌كه‌وێته باكووری ئه‌وروپا.
ڕووبه‌ره‌كه‌ی 252.385 كیلۆمه‌تر دووجایه.
ژماره‌ی دانیشتوانی پێج ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌سه.
سنوورێكی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه، له باكووری ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ فینله‌ندو ڕوسیا سنووری هه‌یه،له باكوور‌و له باشوور‌و ڕۆژئاواشه‌وه ده‌ریاكانی (بارنت ونه‌رویج وده‌ریای باكوور) ده‌وره‌یداوه.
نه‌رویج وڵاتێكی دیموكراتیه، سیستمی پاشایه‌تی په‌رله‌مانی په‌یڕه‌وده‌كات،سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی هه‌یه‌و پاشای وڵات وه‌ك ڕه‌مزێكه‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریفاتی هه‌یه.
پایته‌خته‌كه‌ی ئۆسلۆیه‌و وڵاته‌كه له هه‌ژده كانتۆن پێكهاتوه‌و سیستمی لامه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
هه‌ر كانتۆنێك داهاتی كانتۆنه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌كانیان و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌یان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان، له‌كاتی كه‌مكردنی داهاتیان حكومه‌تی ناوه‌ند هاوكاریان ده‌كات.
دوای دووجار ئه‌نجامدانی گشتپرسی كه له‌ساڵانی 1972 وه 1994 ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خه‌ڵك ده‌رباره‌ی ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێت، خه‌ڵكه‌كه به نه‌خێر ده‌نگیان دا، بۆیه نه‌رویج ئه‌ندام نیه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌ندامه له بازاڕی یه‌كگرتووی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگنه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی نه‌رویج بۆ ماوه‌ی چوار سه‌د ساڵ له‌لایه‌ن وڵاتی دانیماركه‌وه داگیركرابوو، وه له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت زمانی و ئاینی وڵاته‌كه‌شیان گۆڕیبوو، خراپی به‌ڕێوه‌بردن و بردنی داهاته‌كانیان له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه وای كرد كه وڵات تووشی هه‌ژاریه‌كی زۆر ببێت.
له ساڵی 1814 نه‌رویج توانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دانیمارك ڕزگاری ببێت و ده‌ستوورێك بۆ وڵاته‌كه‌یان دابنێن.
ڕۆژی دانانی ده‌ستوره‌كه كه ده‌كه‌وێته 17/٥ بوو به ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی وڵات وساڵانه له‌مرۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه، هاوڵاتیان به له‌به‌ركردنی جلی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ڕژێنه ناوشاره‌كان و به هه‌ڵگرتنی ئاڵای وڵات رێپێوان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ جۆره‌هاچالاكی تر، خێزانه‌كان كۆده‌بنه‌وه پێكه‌وه‌وئه‌م یاده له‌یه‌كتر پیرۆز ده‌كه‌ن.
ڕزگاربوونی له ژێرده‌ستی دانیمارك و دانانی ده‌ستوورێك بۆ وڵات وای نه‌كرد كه وڵات ببوژێته‌وه، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵات له‌لایه‌ن وڵاتی سویده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سویدبه‌سه‌ر نه‌رویج سه‌د ساڵ درێژه‌ی هه‌بووو له ساڵی 1905 به یه‌كجاری ڕزگاركراو گه‌ڕایه‌وه بۆخاوه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ش له ڕێگای ریفراندۆمێك كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نه‌رویج ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له سویددا.
جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی بوون به‌هۆی وێرانیه‌كی زۆر بۆ وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ئه‌مه‌شبووبه بارگرانیه‌كی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكوسیاسه‌تمه‌داره‌كانی و حوكمڕانانی وڵات.
دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه نه‌رویج له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمان داگیركراو دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هێزو خه‌ڵكه‌وه، له ئه‌نجامدا زۆرێك له شاره‌كانی نه‌رویج وێران كران، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون و هه‌مووشتێكیان له‌ده‌ستدا.
پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی له داگیركاری و شه‌ڕو ماڵوێرانی و كاولكاری دا، خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تمه‌داران بوون به خاوه‌نی خاكێكی داڕماوو هه‌ژاریه‌كی زۆر، ده‌بوو هه‌موو دڵسۆزانه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كار بكه‌ن.
ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئاسان نه‌بوو، ته‌نها به‌كه‌سانێك ده‌كرا كه خۆشه‌ویستیه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌بێ بۆ وڵاته‌كه‌یان وه دلسۆزی و له خۆنه‌بووردویه‌كی زیاتریان هه‌بێ.
بۆ دروستكردنه‌وه‌ی وڵات و بنیادنانه‌وه، نه‌رویج یه‌كێكبووله‌م وڵاتانه‌ی كه سوودمه‌ندبوون له پڕۆژه‌ی ماڕشاڵ.
پڕۆژه‌ی ماڕشال ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئابووری بوو، پێشنیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆڕج ماشاڵ بوو، پڕۆژه‌كه‌ش هه‌ر به ناوی ئه‌وه‌وه كرا.
ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوكاریكردنی وڵاتانی ئه‌وروپی زه‌ره‌رمه‌ند له جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان.
ده‌وڵه‌تمه‌دارانی نه‌رویج به باشترین شێوه توانیان سوود له‌م پاره‌یه وه‌ربگرن كه به‌ریان كه‌وتبوو له‌م پرۆژه‌یه و وڵاتیان پێ بنیاتنایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی كرێكاران له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردندا زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناو وه یه‌كه‌م حكومه‌تی پێكهێنا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته به‌سیسته‌ماتیك كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بوو له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وڵات به‌ره‌و گه‌شانه‌وه ده‌به‌ن.
گرنگترین سێكته‌ر كه كاریان له‌سه‌ر كرد سێكته‌ری ئابووری بوو، بۆ ڕێكخستنی سیستمی ئابووری وڵات په‌یڕه‌وی بیردۆزی مه‌كه‌نزی كرد.
بیردۆزی مه‌كه‌نزی له‌لایه‌ن ئابووریزانی بریتانیه‌وه (جۆن مه‌كه‌نزی) داندراوه، كه گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ده‌دات له گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵات، مه‌كه‌نزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه كه بازاڕ ئازاد بێ و ده‌وڵه‌ت چاودێری كاره‌كانیان نه‌كات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت چاودێری كاره‌كانیان بكات له هه‌ندێ له بواره‌كان، وه ده‌بێ هه‌ردوو كه‌رت بوونیان هه‌بێ و هاوكار بن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری وڵات.
حكومه‌ت چاودێری نرخی شت و مه‌كه‌كان ده‌كات به‌م جۆره‌ش بازرگانه چاوچنۆكه‌كان ناتوانن به ئاره‌زووی خۆیان نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی به‌رز بكه‌نه‌وه. سێكته‌ره‌كانی نه‌وت و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
ژیری و دڵسۆزی و خۆنه‌ویستی سیاسه‌تمه‌داره‌كان بوونه هۆكاری داڕشتنی سیستمێكی زۆر باشی بواری ئابووری، كه تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و یه‌كێكه له باشترین سیستمه‌كانی ئابووری له جیهاندا.
سه‌ڕه‌ڕای ساردیه‌كه‌ی، به‌ڵام نه‌رویج خاوه‌نی سرووشتێكی یه‌كجار جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌و ساڵانه گه‌شتیاره‌كان به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، زۆری كه‌نداوه‌كانی جوانیه‌كی زیاتر به سرووشته‌كه‌ی به‌خشیوه‌و به‌م هۆیه‌وه داهاتی گه‌شتیاری یه‌كێكی تره له‌و سه‌رچاوه ئابووریانه‌ی به‌شداری ده‌كات له به‌هێزكردنی ئابووری وڵات.
نه‌رویج ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌ندین هێڵی پانی ئه‌مه‌ش وایكردووه، كه له باكووری وڵات له مانگه‌كانی زستان هه‌تاو هه‌ڵنه‌یه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی واتا سێ مانگ شه‌و ده‌بێت، وه له هاوینیش به‌رده‌وام ڕۆژبێت، گه‌شتیاره‌كان به‌تایبه‌ت سه‌ردانی باكووری نه‌رویج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆری نیوه‌ی شه‌و ببینن. گرنگیدانێكی زۆری حكومه‌ت به سرووشتی وڵات بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات بۆ وڵات.
زیاتر له سه‌د تاڤگه بوونی هه‌یه له نه‌رویج، ده له به‌ر‌زترین تاڤگه‌كانی جیهان له نه‌رویجه. نه‌رویج سوودی زۆر له بوونی ئه‌م تاڤگانه وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وه‌زی كاره‌با، كه به‌شی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات و زیاده‌كه‌ش به وڵاتانی دراوسێ ده‌فرۆشن.
25%یوڵاتدارستانه،٥%ی خاكه‌كه‌ی ده‌ست ده‌دات بۆ كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێداویستی وڵاتی پێ دابینده‌كرێت له‌گه‌ڵ دانانی سیستمكی باشی ئابووری و ئه‌م داهاتانه‌ی وڵات و كه‌سانی دڵسۆز‌و خۆنه‌ویست له حكومه‌ت، توانیان وڵات ببووژێننه‌وه به‌ڵام نه‌بووه هۆی بنبڕكردنی هه‌ژاری، تا له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه نه‌وت و گازیان دۆزیه‌وه له ده‌ریاكانی نه‌رویج و بارێنت كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵات و باكوری وڵات.
داهاتی ده‌ساڵ له بنیاتنانی كۆمپانیاكانی نه‌وت به‌كارهێندرا، بوونی بیری نه‌وته‌كان له ناو ده‌ریا مه‌سره‌فێكی زۆری ده‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ر‌بهێنرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانبكرێت.
دوای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وڵات سه‌رده‌می زێڕینی به‌خۆوه بینی. خه‌ڵك و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی وڵات به هه‌موو بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كانیان هاوكار بوون بۆ دانانی پلانێكی پوخت بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م سه‌روه‌ته نیشتمانیه‌ی كه بۆ خۆشی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌كاربهێندرێت.
نه‌رویج بوو به پێنجه‌م وڵات له سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و سێیه‌م له سه‌رچاوه‌ی گاز له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌ندام نیه له ڕێكخراوی ئۆپێك.
هۆشیاری و ژیری ده‌وڵه‌تدارانی نه‌رویج به شێوه‌یه‌كه كه ئیداره‌ی وڵاتیان له هه‌موو بواره‌كان و سێكته‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ڕێكخستووه كه به هاتنه حوكمی هه‌ر حزب و لایه‌نێك گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ ڕوونادات له خزمه‌تگوزاریه‌كانیان و له شێوازی حكومڕانی.
ئه‌مه‌ش وڵاتی گه‌یانده ئاستێك كه ئه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌رویج به باشترین وڵات ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ژیان.
له ئێستادا نه‌رویج كه‌مترین ڕێژه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشێت، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ته گرنگه‌ی به‌شی نه‌وه‌كانی داهاتووش بكات. سندوقی پاشه‌كه‌وتی نه‌رویجی خاوه‌ن زیاتر له هه‌شت هه‌زار ملیارد كڕۆنه، ئه‌مه‌شپاره‌یه‌كییه‌كجارزۆره كه بۆچه‌ندیننه‌وه بێخه‌مده‌بن.
زۆرێك له وڵاتان له جیهاندا كه خاوه‌ن داهات و كانزاو ته‌نانه‌ت نه‌وتی زۆریشن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتوو بۆ گه‌له‌كه‌یان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌ن نه‌وت و گازێكی زۆره، بێجگه له خاكه به‌پیته‌كه‌ی،ئاوه سازگاره‌كه‌ی وسروشته جوانه‌كه‌ی كەده‌كرێت ببێتەسه‌رچاوه‌ی داهاتێكییه‌كجارزۆرووابكات خه‌ڵكه‌كه‌ی له خۆشگوزه‌رانیه‌كی زۆربه‌هره‌مه‌ندبن وئاستی گوزه‌ران بگاتەئاستی وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان وڵاتی نه‌رویج و هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی دانیشتوانیان وه‌ك یه‌كه و سه‌رچاوه‌ی سامانی سروشتیان وه‌ك یه‌كه، به‌ڵام نه‌رویج خاوه‌ن وڵاتێكی زۆرگه‌وره‌تره له‌ڕووی جوگرافی وسرووشتێكی سه‌ختیشی هه‌یه،ده‌بینیكه ته‌نهامرۆڤه‌كانن جیاوازن،مرۆڤه‌كانن كه ده‌توانن خۆشگوزه‌رانی بۆخۆیاندابین بكه‌ن.
دڵسۆزی وخۆشه‌ویستی وڵات هه‌مووئاسته‌نگه‌كان ده‌بڕێت ووڵات وخه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن وبه‌ره‌وپێش ده‌بات.
گه‌نده‌ڵی وخۆپه‌رستی ونادڵسۆزی وناهۆشیاری،وڵاتبه‌ره‌ودواكه‌وتوویی ده‌بات ونه‌هامه‌تی بۆخه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌هێنێت.
بۆ ده‌بێ نه‌رویج به‌م سه‌رچاوه‌و سامانه سروشتیانه‌ی كه زیاتر نییه له سامانی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بتوانن وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه باشترین وڵات بۆ ژیان و نه‌وت ببێته نیعمه‌ت بۆیان، به‌ڵام كوردستان نه‌توانێت به‌و سامانه سروشتیه خۆی بنیادبنێت و خۆشگوزه‌رانی بهێنێته دی و نه‌وت ببێته نه‌عله‌ت بۆی؟