زۆرێک پزیشکەکان نهێنی نەخۆشەکانیان ناپارێزن!
4/15/2022 1:38:00 PM
ڕەهێڵ دزەیی
لە
کاتی تەواو کردنی زانکۆ یان هەر بوارێکی خوێندن دەرچووەکان بەڵێنی دڵسۆزی بۆ پیشەکان
و نهینی پارێزی دەدەن، . هەر پیشەیەک ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤ هەیە یان لەگەڵ هەر
بابەتێکی تر هەبی ڕووبەڕووی هەندێ ڕووداو یان هەندێ زانیاریان دەستدەکەوێت کە ڕەوشتی
پێشەیی ڕێگەیان پێنادات لەلای کەس باسی بکەن، ئەمەش متمانە و دڵنەوایی بە ئەوانەی
مامەڵەی لەگەڵ دەکەن دەبەخشێت.
پزیشکی
پیشەیەکی زۆر پیرۆز و گرنگە لە کۆمەڵگادا، پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە مرۆڤەکانەوە هەیە.
دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی لەگەڵ ئەوەی سوێند دەخۆن کە بە مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان
بکەن، سوێندی ئەوەش دەخۆن کە نهێنی نەخۆشەکان بپارێزن. ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات،
زۆر بەکەمی ئەم نهێیە پارێزاوە بوونی هەیە.
پزیشکەکان
لە نۆرینگەکانیان، بۆ ئەوەی پێڕابگەن زۆرترین نەخۆش ببێنن و زۆرترین دەسکەوتی مادیان
هەبێ چەندین نەخۆش بەیەکەوە دەبینن. نەخۆش پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی بتوانێ بە ڕوونی
کێشە تەندروستیەکەی بۆ پزیشک باس بکات، گرنگە نەخۆش بەتەنیا بێت لەگەڵ پزیشکەکەی،
بۆ ئەوەی بتواێت قسەکانی خۆی بەبێ شەرم ڕاستگۆیانە بکات، هەروەها پزیشک دەبێ بە شیوازێک
هەلس و کەوت بکات و گوێ بۆ نەخۆشەکەی بگرێت، تا بتوانی متمانەی نەخۆش بەدەستبێێت
وهەموو شتێکی بە راشکاوی بۆ باس بکات، تا بتوانێت چارەسەری دروستی بۆ بکات. کە چەند
کەسیکی تر لە ژووری پزیشک لەگەڵ نەخۆش بوون، ئەو کات نەخۆش لەوانەیە شەرم بکات یان
نەیەوێ کەسێکیتر وەڵامەکانی بۆ ئەو پرسیارانەی پزیشک دەیکات بیبستن ، بۆیە لەم کاتەدا
نەخۆش یان وەڵام ناداتەوە، یان بە هەڵە وەلام دەداتەوە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر
دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە لەلایەن پزیشکەکەوە، نەخۆش لەم کاتەیە متمانە بە پزیشکەکەی
ناکات. ئەمە تەنها لە نورینگەکان ڕوونادات، بەڵکۆ لە نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستیەکانیش
بەهەمان شیوەیە.
وەزارەتی
تەندروستی بۆ خزمەتکردن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پاراستنی هاوڵاتیان
لە هەر پەتایەک یان هەر پێشێل کردنێکی مافەکانیان لەلایەن کارمەندانی کەرتی تەندروست
دروست بووە، ئەرکیەتی ئەم پێشێلکردنە بوەستێنێت و بڕیارێک دەربکات کە پزیشک پابەندی
ئەو سوێندەبن کە داویانە، لەیەک نەخوش زیاتر لە ژووری پزیشک نەبێت.
نەخۆش
مافی ئەوەی هەیە بە تەنیا لەگەل پزیشک بێت وکاتی گونجاوی پێبدات.
تەنها
نەخۆش بۆی هەیە ڕێگا بە کەسێک بدات لەگەڵی بێتە ژووری دکتۆر، هەر ئەوێش مافی ئەوەی
هەیە رێگا بە کەسێکی تر بدات گوێ لە نهێنیەکانی بێت، نەک پزیشک بە ئارەزووی خۆی هەر
چەند کەسی بوێت لە ژوورەکەی دانێت لە کاتێک پشکنین بۆ نەخۆش دەکات.
هەندێ جار میوانەکانیشی لە ژوورەوە داناوە لەکاتێک
نەخۆشیک دەپشکنێت و پرسیاری تایبەتی لێدەکات!
سستمی
تەندروستی هەرێمی کوردستان، سستمێکی کۆنە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردانەهاتوە لەگەڵ ئەم
هەموو پێشکەوتنەی ڕوویداوە لەم بوارە.
خزمەتگوزاری
تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەک زۆرێک لە کەرتەکانی تر لە ئاستێکی زۆر نزمە، هاوڵاتی
هیچ هاوکاریەک ناکرێ لەلایەن حکومەتەوە. بیمەی تەندروستی بوونی نییە، ئەوەش
بارگرانیەکی مادی زۆر دەخاتە سەر هاوڵاتیان. کەرتی گشتی سستمی تەندروستی بەڕادەیەکی
زۆر پشتگوێ خراوە و کەرتی تایبەت شوێنی
گرتۆتەوە، چاودێریش ناکرێت لەلایەن حکومەت و وەزارەتی تەندروستی. نەبونی چاودێری
وایکردوە پزیشکەکان و خاوەن نەخۆشخانەکان
بە ئارەزووی خۆیان یاری بە نرخی چارەسەر و پێداویستە تەندروستیەکان بکەن. لەگەڵ ئەوەی
نرخی چارەسەر و پێداویستیە تەندروستیەکان زۆر گرانە، کوالیتی و دەستیشان کردنی نەخۆشیەکان
چارەسەرکردنی و دەرمانەکان لە ئاستی پێویست نییە، بەڵگەش بۆ ئەمە دەبینی بەرپرسەکان
و تەنانەت خاوەن نەخۆشخانە تایبەتەکان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکی سووکیش سەفەر دەکەن بۆ
وڵاتانی دراوسێ یان وڵاتانی ئەوروپا.
کەرتی
تەندروستی کەرتێکی گرنگە، هەر حکومەتێک خۆی بە دڵسۆز وڕەشید بزاێت دەبێ پلان و
گرنگیەکی زۆر بەم کەرتە بدات و خزمەتگوزای تەندروستی بە هەموو هاوڵاتیەک بگەێنێت.
پزیشکی
خێزان گرنگە بێتە ناو سستمی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی نەخۆش سەری لێنەشیوێت
و نەزانێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی بچێت بۆ لای کام پزیشک، بەڵکو پزیشکی خۆی سەرپەرشتی
دەکات و دوای پشکنینی ئەو پزیشکە پسپۆرە دەستنیشان دەکات و زانیاری دەربارەی نەخۆشەکەی
و نەخۆشیەکەی دەنێرێت بۆی، بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ دەستیشان بکات. لە هەرێمی
کوردستان کەسێک کە نەخۆش دەکەوێت، بۆ خۆی بڕیار دەدات بچێت بۆ لای کام پزیشک، بۆ ئەوەی
چارەسەری نەخۆشیەکەی بکات، لە ماوەیەکی کورت چەندین پزیشک دەگۆڕیت، هەر پزیشکەو جۆرێک
لە دەرما و چارەسەری بۆ دەستنشان دەکەن، ئەگەر پزیشکی خێزانی هەبێت، ئەو سەرلێشێوانەی
هەیە نامێنێت و نەخۆش هاوکاری دەکرێت و پزیشکەکانیش بازرگانی بە نەخۆش ناکەن.
بەداخەوە کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لەم بوارانەی زیاتر بۆ دەسکەوتی
مادی سەیردەکرێت لەوەی لایەنی مرۆیی وپێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی وپاراستی
هاوڵاتیان بێت.