کۆمێنیووس و نەوشیروان مستەفا
1/23/2020 9:47:00 AM
ڕەهێڵ دزەیی
جوهان ئامووس کۆمێنیووس، ئەم زانایە بوو کە لە سەدەی حەڤەدەمدا لە هەوڵی چاکسازی دابوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن دا، لەسەردەمێک کە بە وتەی خۆی “پەروەردە و فێرکردن لە ئاستی بێ هیوابوون دایە”
کۆمێنیووس (لەدایک بووی ٢٨/٣/١٥٩٢ لە شاری مووڕاڤە- وڵاتی چیک، لە ١٥ نۆڤەمبەری ساڵی ١٦٧٠ کۆچی دوایی کرد) وەک مامۆستایەک درکی بە هەموو کەم وکوڕیەکانی بواری پەروەردەو فێرکردن کرد. وڵاتەکەی خاوەنی سیستمێکی پەروەردەی ئەوتۆنەبوو کە دڵخۆشکەربێت، لە ئاستێکدا بوو کە هیچ مێتۆدێک یان مۆدێلێکی زانستی پەروەردەو فێرکردنی پەیڕەو نەدەکرد. کەرتی پەروەردە بەهیچ شێوەیەک مایەی ئومێد نەبوو، هەموو ئەم کەموکوڕیانەی لەم بوارەدا وای لە کۆمێنیووس کرد کە دەستەوەستان نەوەستێت وهەوڵبدات ڕیفۆڕمو چاکسازی لە بواری پەروەردەو فێرکردن لە وڵاتەکەی بکات.
کۆمێنیووس هەستا بە نووسینی چەندین کتێب کە باس لە چۆنیەتی و شێوازی وانە بێژی و پەروەردەی دروست دەکات، ئەو باوەڕی بە پەروەردەی جیهانی هەبوو، بەشێوازێک کە یەک شێوازو مێتۆدی پەروەردە لە جیهان هەبێ، بەم شێوەیە دەکرێ ئاشتی بەرپابکرێ لە جیهاندا. کۆمێنیووس دەڵێ خوێندنگا دەبێ ببێت بەم شوێنە کە منداڵەکان خٶشی لێ وەربگرن و وەک یاریەک بێت بۆیان، بەومانایەی کە ببێت بە شوێنێک کە خۆشی و چێژی لێوەربگرن.
کۆمێنیووس یەکەم کەس بوو وێنەی هێنایە ناو کتێبەکانی فێرکردن، لەو باوەڕەی کە لە ڕێگای وێنەکان و بەکارهێنانی هەموو هەستەکان خوێندکار باشتر فێردەبێت و زانیاریەکان لەلای دەبێت بە زانست و لە بیرەوەریەکانی دەمێنێتەوە.
کۆمێنیووس بە داهێنەرو داڕێژەری زانستی پێداگۆگیگ و مێتۆدەکانی دادەنرێت، هەر ئەو بوو مۆدێلی فێرکردنی گونجاوی داڕشت، کە دەبێ شێوازی وانەبێژی بەشێوازێک بێت بگونجێ لەگەڵ ئاست و شێوازی فێربوونی هەر یەک لە خوێندکارەکان.
بیروبۆچونە پێشکەوتووخوازەکانی وایکرد کە لە وڵاتی خۆی دژایەتی بکرێت و وڵات بەجێبهێلێت و دەربەدەری وڵاتان بێت، سهرهتا له شاری لیسزونهی وڵاتی پۆڵۆنیه، دواتر بردرا بۆ ئینگلتهڕا، و پاشان بۆ وڵاتی سوید، له وڵاتی سوید له بواری پهروهرده کاری کردو سستمی پهروهرده و فێرکردنی سویدی دامهزراند، وه ههروهها سیستمی پهروهرده و فێرکردنی وڵاتی ههنگاریهی دامهزراندووه. کۆتایی ساڵانی ژیانی له ئهمستردامی وڵاتی هۆڵهندا بهسهربرد.
لە زانکۆی هارڤەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایان لێکرد وەک سەرۆکی زانکۆ کاربکات، بەڵام ڕەتی کردەوە، خۆی تەرخان کردبوو بۆ پەیامەکەی و بۆ بەرژەوەندی کەسی هەوڵی نەدەدا بۆیە ئەم پۆستە گرنگەی وەرنەگرت.
بەهۆێ ئەوەی بیروبۆچوون و نووسینەکانی زۆر لەپێش ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگاکەی بوو، بۆیە لە سەردەمی خۆی دژایەتیکراو نەیانتوانی درک بە گرنگی ئەم زاتە بکەن بۆ گەشەکردن و بەرەوپێش بردنی مرۆڤایەتی، دوای چەندین سەدە، ئێستا کتێب و بیروبۆچوونەکانی کۆمێنیوس یەکێکن لە بنەما هەرە گرنگەکان کە وڵاتانی ئەوروپا بەکاری دەهێنن لە داڕشتنی سیستمی پەروەردەو فێرکردن.
SIU بهرنامهی کومێنووس
بەرنامەیەکە کە یهکیهتی ئهوروپا ئهندامن تێیدا، کاردهکهن بۆ گهشهکردن و هاوکاری کردن له بواری پهروهردهو فێربوون لهنێوان خۆیان دا.
بهرنامهیهک ئهم زاته له سەدەی حەڤدەدا دایڕشتووهو نوسیویهتیهوه، به شێوازێکی زانستیانهو سهردهمیانه که له ئێستادا وڵاتانی ئهوروپا پهیڕهوی دهکهن.
پیاوە مەزنەکان لەیەک دەچن
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ٢٢ی دیسەمبەر ساڵی و ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ١٩ی مایسی ساڵی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کردووە. هەر لە سەرەتای لاوێتیدا درکی بە ئازارو ژێردەستی خەڵك و خاکەکەی کردووەو هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ خەبات کردن لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و سەربەستی و ڕزگارکردنی گەلەکەی لە ژێردەستیو بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کورد. لەڕێگای کاری سیاسی دا لە کوردستان کاریگەریو ڕۆڵی گرنگی هەبوو بۆ بەرگریکردنی لە ماف و شکۆی گەلەکەی، تا گەیشتۆتە ڕادەی پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری کە بەهیچ شێوەیەک باوەڕی پێنەبووە. هەردەم لەگەڵ کاری سیاسی و چەکداری لەڕێگای نووسینەکانی هەوڵیداوە گەلەکەی هۆشیار بکاتەوە بە ماف و ئەرکەکانیان و ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی نەتەوەکەیان دەبێتەوە لەلایەن دوژمنانو نەیارەکانیان.
لەکاتی دروستبوونی هەلی ئازادکردنی کوردستان، ئەو بوو بە ئەندازیاری ڕاپەڕینی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩١، بۆ ڕزگار بوون لە ڕژێمی چەوسێنەری گەلی کورد. لەدوای ڕاپەڕین و دروستکردنی حکومەتێک کە لەلایەن کورد بەڕێوەدەبردرا، چەندین پڕۆژەو بەرنامەی ئامادەکرد بۆ شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە ماف و شکۆی هەر تاکێکی هەرێمەکە پارێزراو بێت و سوود لە داهاتی هەرێم وەربگیرێت بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری پتەو بۆ هەرێمەکەو دابینکردنی خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی. لە ماوەی حکومڕانی کوردی چەندین پۆست و پلەی بەرزیان خستۆتە بەردەستی، بەڵام هەمووی ڕەتکردۆتەوە، هەردەم دووپاتی کردۆتەوە کە ئەو خەباتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خەڵکەکەی کردوە، نەک بۆ دەسکەوتی کەسی.
نەوشیروان مستەفا خاوەنی چەندین کتێبو پرۆژەو نووسراوە، کە هەر هەموو لە خزمەت بەرژەوەندیو بەدیهێنانی خەونە لەمێژینەی گەلەکەیەتی کە خۆی دەبینێتەوە لە بوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کورد، دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگا، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرنامەو بۆچوونەکانی چەندین هەنگاو لەپێش کۆمەڵگاو لەگەڵ بەرژەوەندی زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان نەدەهاتەوە، ئەمانە هەموو ببوون بەهۆی دژایەتیەکی زۆری برۆژەو بەرنامەکانی ئەم زاتە بکەن. تا لە ژیان بوو هەموو هەوڵ و تواناکانی بەکارهێنا بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی، لە دوای خۆشی باشترین بەرنامەو پرۆژەو چەندین کتێب و نووسینی بەجێهێشت تا خەڵکە دڵسۆزەکانی وڵات سوودی لێببینن. هەر کەس و لایەنێک بیانەوێ چاکسازی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان بکەن دەبێ بگەڕێنەوە بۆ بەرنامەو پڕۆژەو نووسینەکانی نەوشیروان مستەفا.
نەوشیروان مستەفا وەک کۆمێنیووس و چەندان زاناو بلیمەتەکانی تر کە فریادڕەس بوون بۆ گەلەکەیان، بەڵام لە کاتی خۆی درکیان بە گرنگیو دڵسۆزیان نەکراو نەیانتوانی سوود لە تواناو دڵسۆزیان وەربگرن، دوای چەندین سەدە گەورەیی و بەهای ئەوانەیان بۆ بەدیار کەوت. دڵنیام نەوەکانی ئێمەش لۆمەی ئێمە دەکەن کە لەکاتی خۆی قەدرو گرنگی ئەم گەوهەرەمان نەزانی کە خوا بە گەلی کوردی بەخشیبوو.