خانەی ڕاپەڕاندن و عومەری سەید عەلی
9/18/2019 11:53:00 AM
بەختیار شارەزووری
هەر لە سەرەتاوە نامەوێت بچمە ناو ئەو بابەتەی کە ئایا گۆڕان
توانی چی بکات و نەیتوانی چی بکات ، ئەوەی گرنگە دەبێت گۆڕان لە دوو قۆناغی تەواو
جیاوازدا بخوێنرێتەوە ، قۆناغی نەوشیروان مستەفا و قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا و
هەنگاوەکانی تر .
قۆناغی نەوشیروان مستەفا
ئەگەر نەوشیروان مستەفا بخەینە ناو چوارچێوەی حیزبی و پێمان
وابێت کە تەنها لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی گۆڕان و دسپلینەکانی گۆڕان و داڕشتنی
دەستور و پەیکەری ڕێکخستنی گۆڕاندا کاری کردوە ، ئەوە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین
دەکەوینە هەڵەیەکی شیکاری و خوێندنەوەوە ، چونکە نەوشیروان مستەفا لە گۆڕان
گەورەتر بووە ، بەدەر لە لایەنەکانی تری وەک ڕۆژنامەوان و مێژوناس و زمانناس کە بە
دەم ڕێگاوە کردونی ، ئەو سیاسیە کاریزمە بوو کە دەیتوانی دەنگی شەقام ئاراستە بکات
و بیکات بە کارتی فشار بۆ دەستەڵات و پڕۆژەی ڕیفۆرمی گشتی پێ بێت ، لەسەر ئاستی
ناوخۆ و لەسەر ئاستی دەرەکیش کاری دەکرد تا ئەو ڕەگە مێژووییە ببڕێت کە دابەشکاری
بو بەسەر وڵاتانی زلهێزی ناوچەیدا ، بە مانایەکی تر ناو ماڵی کوردی ڕێک بخات و
ئامادەی بکات بۆ سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە کۆتای هاتن بە پاشکۆیەتی وڵاتانی ناوچە ،
ئەمە بەو مانایە دێت کە نەوشیروان مستەفا گەورەتر بوو لە یەکێتی و پارتی و گۆڕانیش
، بەڵام گۆڕان وەک ئەو ڕێگە وابو کە بتوانێت بگاتە ئەو ئامانجەی کە دەیویست ، لە
لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە سەکردەیەکی کاریزمی بوو خەڵک متمانەی تەواوی پێ بو
کە بتوانێت ڕابەرایەتی بکات ، دەنگی ناڕەزایی چەند گەورە بێت کە ڕابەرێکی کاریزمی
نەبێت کە بەرامبەرەکانی ترسیان لێ ی هەبێت ناتوانرێت بکرێتە کارتێکی بەهێز ، ئیتر
ئەم باوکە کاریزمیە دەمرێت هاوسەنگی نێوان دابەشکاری تێک دەچێت و دەنگی ناڕەزایش
وەک هەتیو و بێ باوکی لێ دەکەوێ ، ئەوەی دەمێنێتەوە پڕۆژە و ڕێبازەکەیەتی ، لە
لایەنێکی ترەوە نمونەی نەوشیروان مستەفا وەک سەرکردە (مێژوو کردە) چەندین
ساڵی تری دەوێ تا سەرکردەیەکی تر مێژوو دروستی دەکات ، کە ئەم باوکە دەمرێت پێش هەمو
ئاستەکان ، حیزبەکەی توشی کارەسات دەبێت ، چونکە هەمومان دەزانین دەنگی گۆڕان
زۆرینەی لەبەر کەسایەتی کاریزمی نەوشیروان مستەفا بوو ، ئەگەر چی هەر ئەو کاتیش
گلەیی و ناڕەزایی و تۆران هەبوو بەڵام بە هۆی بونی خۆیەوە زۆر کاریگەر نەبوو ، کە
ئەم باوکە مرد ئەوانەی دوای خۆی هەوڵی ئەوەیان دا کە گۆڕان نەکەوێت و نەفەسی
درێژیان هەبێت و بەرگەی هەڵکشان و داکشان بگرن بە تایبەت دوو وڵاتی زەبەلاح و دوو
حیزبی پاشکۆی گەورە دەیان ویست بدەن لە پڕۆژەکەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا ، دوای
مردنی باوک ، گۆڕان دەبێت سیاسەت و یاری بکات چونکە ماکینە زەبەلاحەکان ئەوە پەرش
دەکەن کە باوک مرد گۆڕانیش دەمرێ ، ئەوەی مایەوە دوای ئەو هەمو پلان و دژایەتی و
ڕێگریە هاوڕێکانی نەوشیروان مستەفا و بە تایبەتی تر عومەری سەید عەلی بوو ، توانی
یاری سیاسی بکات و نەهێڵیت ئەم بزوتنەوەیە لە کۆی پڕۆسەی سیاسی و حکومداری دوور
بخرێتەوە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەبێت لەوە تێ بگەین کە نەوشیروان مستەفا مرد ،
چی بکەین بۆ ئەوەی ڕێبازەکەی بەردەوام بێت .
قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا
دوای نەوشیروان مستەفا دەردێکی کوشندە ئەوە بوو کە دەمان ویسیت
ئەم بزوتنەوەیە هەمان ڕۆڵ و کاریگەری هەبێت ، نەمان دەتوانی قەناعەت بە خۆمان
بهێنن کە نەوشیروان مستەفا مرد ، ئەوی باوک مرد بەڵام پڕۆژە و دنیا بینیەکانی
درێژەی دەبێت وە هیچ کارئەکتەرێک وەک خۆی ناتوانی لەسەر ستەیجی سیاسی هەمان رۆڵی
نەوشیروان مستەفا ببینێ ، بە تایبەت سەرکردەی حیزبە ڕکابەرەکان لەسەر خەرمانی
ئەمبوون و دەیانزانی ڕۆژانێ خۆیان چیبوون نەوشیروان مستەفا چیبو ، دەبو قەناعەت بە
خۆمان بکەین کە نەوشیروانی باوک مردوە ، ئێمە چیمان پێ دەکرێت ، لە پێش هەمو کەس
عومەری سەید عەلی توانی دەرک بە مردنی نەوشیروان مستەفا بکات و ئەو لە هەمومان
واقعی تر بو کە دوای ئەو دەبێت بەیاری سیاسی بەشداری لە حکومەت ڕێککەوتنی سیاسی
بتوانین لەبەردەم ئاڵنگاریە گەوەرەکاندا بمێنینەوە ، بتوانین کاریگەری سیاسی و
حکومداریمان بمێنێ و ئاوت نەکرێین لە پرۆسەی سیاسی و حکومداری ، بە نەمانی باوک
نەماندەتوانی وەک قۆناغی باوک کارتەکان ئاراستە بکەین.
عومەری سەید عەلی و ڕێکخەر
مێژوو لە سەرکردایەتی سیاسیدا بەتایبەتی تر مێژووی شۆڕشەکان کە
حوکمداریان بەدەستەوەیە گرنگە ، زانیاری سیاسی و گوتاربێژی باش نابێتە کارتی بەهێز
، ئەوەی دەتوانێت ڕۆڵ ببینێ ئەزمونی کاری سیاسی و مێژووی سیاسیە ، دوای نەوشیروان
مستەفا و مام جەلال لەم زۆنەدا ئەوەی دەتوانی ڕۆڵی هەبێت لەسەر مێزی دانوستانی
لایەنەکان مێژووی شۆڕش و ئەزمونی سیاسیە ، چونکە هێزە ڕکابەرەکانت هەمان
کارئەکتەری شۆڕشن و دەزانن لە مێژوودا ئەم سەرکردیە چی ڕۆڵێکی هەبوە و سیاسەتیش
مامەڵەکردنە لەگەڵ واقع ، بۆیە لەم زۆنەدا دوای ئەو دوو سەرکردەیە بە هەمو
ململانێکانیانەوە عومەری سەید عەلی ڕۆڵی سەرکردیەکی مێژوویی هەیە و دەتوانێ کارتی
بەهێز بێت بۆ ئەمڕۆی هەرێم و بزوتنەوەکە ، وە عومەری سەید عەلی باشتر لە قۆناغی
دوای نەوشیروان مستەفا تێگەشتوە ، پیاوێکی واقع بینە دەزانێت چی سەرکردەیەکی
کاریزمی نەماوە ، لە مردنی باوک تێدەگات کە ئەو دوای باوک مەحکومە بە شان خستنە
ژێر باری نەکەوتنی ئەم بزوتنەوەیە و دەشزانی باڵانسی ڕاگرتنی دۆخی هەرێم بەم
شێوەیە کە بە دڵمان نیە و خراپتریش هەیە ، لە ئەستۆی عومەری سەید عەلیدایە ،
خراپەکە لەویا بوو کە کارئەکتەرێکی بێ کارتی مێژووی ئەمەی بکردایە کە هێزە
ڕکابەرەکان هیچ حسابێکیان بۆ نەدەکرد ، عومەری سەید عەلی مەحکومە بەوەی شان بخاتە
ژێر ئەم بارەی دوای نەوشیروان مستەفا ، گەر وا نەبوایە ئێستە زیاتر قسەی لەسەر
دەکرا ، بۆیە ئەگەر بمانەوێ عومەری سەید عەلی وەک نەوشیروان مستەفا بێت ئەوا دەبێت
قەناعەت بە خۆمان بکەین یەک باوکمان هەبو مرد و سەید عومەریش خۆی پێش هەمو کەس
دەرکی بەم ڕاستیە کردوە دەزانێ کارتە گەورەکەمان نەما و ئەرکی سەید عومەریش یاری
کردنە بە ئاراستەی ناچارکردنی ڕکابەرەکانی بە بەشداری سیاسی و حکومڕانی ، کە ئەمش
بۆ قۆناغی دوای نەشیروان مستەفا باشترین یاری بوو ، چونکە دەیزانی ئەو کارتە گەورە
و ئەو بەرگریە گەورەیە نەماوە کە بتوانێ ململانێی ڕکابەرەکانی بەو شێوەیە بکات ،
ئێستە عومەری سەید عەلی لە دەرەوەی سەنگەرەکە نیە لە ناوەوە ئەو یارییە دەکات و توانیویەتی
دوای نەوشیروان مستەفا ئەرکی ڕابەرایەتی ئەم بزتنەوەیە و دۆخی هەرێم و قۆناغی دوای
نەوشیروان مستەفا هەڵگرێت و بەقەد قورسایی خۆی و کارتی مێژوویی بەرپرسیاریەتی
هەڵبگرێت ، عومەری سید عەلی خاوەنی چەندین کارتی بەهێزە لە بەرامبەر سەرکردەی
حیزبە ڕکابەرەکان ، کە هیچ کەسێکی تر نیەتی ، دەکرێت هەندێ سەرکردە کە هاوکاری کاک
عومەر بن خاوەنی کارتی مێژووی بن ، بەڵام ناکەتە بەهێزی کارتەکانی سەید عومەر.
کوڕەکانی کاک نەوشیروان
ئەم دوو کوڕە وەک وەسیەتی باوکیان تەنها لە ڕووی ئیعلامی و وەک
هەڵسوڕاو هاوکاری ئەکتیڤی بزوتنەوەی گۆڕانن ، ئەوەشی دەوترێت موڵکی گۆڕان کە بە
ناوی ئەوانەوەیە لە خزمەت بزتنەوەکەی باوکیاندایە و خۆشیان نە پۆستی گەورەیان
وەرگرتوە لە حکومەت نە دەستکاری ڕێنماییەکانی باوکیان کردوە ، ئەگەر پێشمان وا بێت
هیچ کارگەریان نیە ، ئەوا ماڵی کاک نەوشیروان لە قۆناغی خۆشیدا شوێنی ڕا گۆڕینەوە
و تاوتوێکردنی باسەکان و سفرەی کۆکردنەوەی ڕاکان بوە ، وەک نیمچە دامەزراوەیەک وا
بوە ، ماڵی کاک نەوشیروان مێزی ڕا گۆڕینەوە و پرسەکان بوە ، ئێستەش هەر وایە و ئەو
دوو کوڕە بمانەوێ و نەمانەوێ کوڕی سەرکردەیەکی کاریزمین و خۆشیان بیانەوێ و نەیانەوێ
دەبێت ڕۆڵیان هەبێت ، وە دەشبینین لە هەڵبژاردنەکاندا وەک هەڵسوڕاوێک هەڵمەتی
دەرگا بە دەرگا دەکەن و لە هیچ پۆستێکی باڵای حکومداریدا نین ، کە دەبینین
هێزەکانی تر نەک مەکتەب سیاسیەکان خۆیان بەڵکو شەڕە لەسەر کوڕەکانیشیان ،
ئەوەی دەمێنێتەوە نما و چیا وەک دوو نەوەی باوکی کاریزمی توانیویانە هەموو هێزی
خۆیان بخەنە خزمەت بزوتنەوەی گۆڕان و هاوکاری کردنی هاوڕێکانی باوکیان ، درێژە
پێدەری جێبەجێ کردنی ڕێبازەکەی باوکیان بن شان بە شانی هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان.
خانەی ڕاپەڕاندن
لە ئێستادا ئەگەر چی بزوتنەوەی گۆڕان زۆرێک لە ئۆرگانەکانی
شەرعیەتی دەستوریان نەماوە بەڵام بەروارد بە حیزب و سەندیکا و کۆمەڵەکان کە هیچ
یەکێک لەمانە شەرعەتی دەستوری خۆیان نەماوە ، بزوتنەوەی گۆڕان ، پڕ جوڵەترین حیزبە
و توانیویەتی خانەی ڕاپەڕاند هەڵبژێرێ و ئامادەکاری بکات بۆ کۆنفرانسەکان ، کە
خۆمان دەزانین هەردوو حیزبی یەكیتی و پارتی ناتوانن کۆنفرانس و کۆنگرەکانیان بکەن
، بەڵام بە ئاسانی بێ هیچ گرفتێکی گەورە گۆڕان توانی خانەی ڕاپەڕاند هەڵبژێرێ و
ململانێ ی توند هەبێت و دەرنەچوەکان بەگیانی برایەتی و گەورەییەوە قبوڵی
دەرنەچونیان بکەن و بەردەوام بن لە هاوکاری ڕکابەرەکانیان ، وە توانرا دەموچاوی
تازە بێتە ناو خانە و دەستاودەست کردن بە پێ ی هەڵبژاردن و دەستور جێبەجێ بکەن و
جڤاتی نیشتمانیش وەک ناوەندی بڕیار ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن ، لەم نێوەندەدا هاتنە
پێشەوەی (شەماڵ عەبدولوەفا وعەدنان عوسمان و دکتۆر دەرباز و برزۆ مەجید ) کە
دەکاتە زیاتری خانەی ڕاپەڕاند بێنە ناو ئەم خانەیەوە ، کە ئەمەش سەرەتایەکی باشە
دوای قۆناغی نەوشیروان مستەفا بۆ برەودان بە ڕێبازەکەی ، لەم ساتە وەختەدا تەنها
گۆڕان دەتوانێ هەڵبژاردنەکانی بکات .
بەشداری لە حکومەت
یەکێ لە بڕیارە واقعی تەندروستەکانی گۆڕان دوای کاک نەوشیروان
بەشداری بونبوو لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانیدا ، چونکە دوای گۆڕانکاریە ناوچەیی و
بەتایبەت ململانێ ی ئێران و ئەمریکا لەسەر ساحەی عێراقی کورد بە گشتی بە خراپ و
چاکیەوە دەکەوێتە بەردەم گۆڕانکاری نوێ و هەرێمی کوردستان ئەگەر نەتوانرێ
سیاسەتێکی واقیعیانە و دەستکاریکردنی حکومڕانی نەکات ئەوا ئەم دۆخەش کە پڕە لە
گرفت خراپ تر دەبێت و بەرگەی دەرهاویشتەکانی ناگرێت و بە تایبەتیتریش ڕای ئەمریکا
لەسەر حکومڕانی هەرێم بە چونەوەیە بۆ سەر پڕۆژەکانی کاک نەوشیروان ، کەواتە بڕیاری
گۆڕان و بە تایبەتی سەید عومەر بڕیارێکی تەواو واقعیانەیە ، دەتوانرێت تا ئاستێک
ئامادەگیەک هەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە ناوەکیەکان و دەرەکیەکانی هەرێم ، هێزە
کوردیەکانیش دەرکیان بە بەریەککەوتنی هێزە دەرەکیەکان کردوە بیانەوێ و نەیانەوێ
دەبێت کار بۆ ئەم ئامادەگیە بکەن ، بەدەر لە ململانێکردن بۆ سەرەتای ڕیفۆرمی
ناوەکی ، گرنگە لەسەر ئاستی دەرەکی هەمو هێزەکان بە بەشدار و نابەشدارەوە یەک بن
بۆ ڕوبەڕو بونەوەی پێشهاتەکان و لەم نێوەندەدا بزوتنەوەی گۆڕان و سەید عومەر
توانیویانە ئەرکی بەپریسیاریەتی گشتی هەڵگرن بۆ ئەو ئامادەگیە کە دەکرێت ڕوبەڕی
ئەگەری ڕوداوەکانی دەرەکی ببینەوە.