هەقیقەتی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران
1/8/2020 11:59:00 AM
بەختیار شارەزووری
ئەو ڕەوشەی ئێستە دەگوزەرێ و ئەو هەواڵانەی لە شاشەکانەوە پەخش دەکرێت تەنها بۆ شاردنەوەی پەیوەندی و ململانێکانی ژێر بە ژێرە ، واتا ئەودیو کەوالیس ، بۆ خۆی شاشەکان و میدیا هۆکارێکن بۆ شاردنەوەی سیناریۆکان ، ئێستە ئەوەی ناو دەنرێت شەڕی گەرمی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەوەی لەسەر شاشەکان هەیە هەقیقەتی ململانێکان نین ، بەڵکو هەقیقەتێکی فەیک و کارتۆنیە بۆ شاردنەوەی هەقیقەتە ئۆرجیناڵەکە ، ئێران بە درێژایی مێژو دەوڵەتی هەبو ئەزمونی هەیە لەم ململانیانەدا ، ئەوەش دەزانی چۆن خومەینی بۆ دیواری بەرگرتن لە وارشۆ هاوکاری کرا و لە فەرەنساوە بردیانەوە تاران و بەرژەوەندیەکانی ناتۆ وای خواست دۆستێکی خۆیان بکەن بە قوربانی بەرژەوەندیەکی گەورە ، ئێستەش ئێران باش دەزانی ئەگەر لە وڵاتەکانی سوریا و لوبنان و فەلەستین و عێراق و هەتا ئەفغانستان و وڵاتانی دەریای قەزوین نەکشێتەوە دوای ئابڵۆقی ئابوری زیرەک ، ئەوا گرەو لەسەر مەرگی خۆی دەکات ، ئێران هەمو ئەم سەرانەی بەستبوەوە بە تاکە کەسێکەوە ( حوسیەکان ، حیزب وڵای سوری و لوبنانی ، حشدی شەعبی ) ئەویش قاسمی سلێمانی بوە ، واتا بە نەمانی ئەم دەکاتە پاشەکشەی ئێران بۆ ناوخۆی خۆی ، ئەوش دەزانی ئەگەر بچێتە ژێر باری هەڕەشەکانی ئەمریکیەکانەوە ئەوا باجەکەی دەدا ، هەر بۆیە بەرژەوەندی مانەوەی ئێران و سەرانی ئەم حکومڕانیەی ئێران گەورەترە لە کەسێک ، بە مانایەکی تر ئەمریکا کە ئوسامە دەکوژێ قاعیدە کۆتایی دێت ، کە زەرقاوی دەکوژێ جیهاد لە عێراق کۆتایی دێت ، کە سلێمانیش دەکوژێ پێیەکانی ئەختەبوتەکەی ئێران لە ڕۆژهەتی ناوەڕاست کۆتایی دێت و ئێران بە لاوازی دەخاتەوە ناو چوارچێوەی سنورەکانیەوە ، ئێران نامەیەک بۆ ئەمریکیەکان دەنێرێ و هەرچی ساروخە هیچ زیانێکی نابێت و پێشتر سەربازە ئەمریکیەکان ئیزن دراون ، ئەمە جگە لە سیناریۆی ڕاگرتنی تای داوی مەرگی قاسم هیچی تر نیە و ئێرانیش دوای ئەوەی ڕوس هیچ ناڵێ و پشت دەکاتە ڕێککەوتنی ئەستانە بە شکستی نیوەی خۆی ڕازیە و بەرژەوەندیە باڵاکانی ناکاتە قوربانی قاسم ، ئەوەشی دەگوزەرێ جگە لە سیناریۆیەک هیچی تر نیە ، لە عێراقیش جۆری مۆدێلی حکومڕانی دەگۆڕێت بە هەمان مۆدێلی سعودی بە سێبەشەوە و سەر بەناوەندێکی فیدڕاڵی بە ڕەزامەندی ڕوسەکان ، ئێڕان باش ئەو ڕاستیە دەزانی کە تەنها ڕوسەکان دەتوانن باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی ئێران ڕابگرن و ڕوسەکانیش (کارت بە کارت ) عێراق و سوریایان گۆڕیوەتەوە ، ئێران ئەوەش دەزانی کە تورکیا لە سوریا چی لێهات و لە لیبیا چی لێدێت ، باش ئەوەش دەزانێ کە شەڕەکە لە ئێران گەورەترە کە ڕێککەوتنی ژێر بەژێری ڕوس و ئەمریکایە کە شەڕی ئابوری نەرمی چینە ، بە کێشە ئاڵۆزەکانی شەڕی بۆریەکانی نابۆکۆوە ، کە بەرژەوەندی بەرژەوەندیە باڵاکانی ڕوس و ئەوروپییەکان و ئەمریکایە ، گەر ئەم سیناریۆی شاردنەوەی ڕیککەوتنێک نەبوایە لەگەڵ ئێران دەبو لە گەروی هورمزەوە ئەم شەڕە بکرایە ، دوا جار جگە لە سیناریۆ بۆ شاردنەوەی هەقیقەتێکی ئۆرجیناڵ بە هەقیقەتێکی فەیک هیچی تر نیە ، ئێران دەزانێ شەڕەکان لە خۆی گەورەترە نابەرابەریە بۆیە ڕازی بوە بە ڕێککەوتن و لەبەر کەسێک و سەرکردەیەک و درێژکراوەکانی شەڕی دۆڕاو و خۆ سفرکردنەوە ناکات و کشانەوەی ئەمریکاش هەر لە چوار چێوەی ئەو یاریانەدایە ، نە ئەمریکا دکشێتەوە و نە ئێرانیش شەڕی دۆڕاو دەکات و دوا جار پیاڵە ژەرەکەش دەخواتەوە .