1054وتار

بۆ یادی ٢٥/٧ دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان .

7/19/2019 10:07:00 AM
بەختیار شارەزووری

 
ئەم کاروانە بەردەوام و ئەم شەمەندفەرەی گۆڕان بەردەوامە لە ڕۆشتن ، گۆڕان وەک هێزێکی نوێ کە دروست بوە ئەرک و بەرپرسیاریەتی زۆر لەوە گەورەترە کە بخزێنرێتە ناو بازنەی دژایەتی هێزێک یان حیزبێک یان کەسایەتیەکی سیاسی و زۆر لەوەش گەورەترە کە تەعبیر بێت لە بۆچونی کەسێک ، گۆڕان لەسەردەستی بیرمەندێکی مێژووی بۆ ئەوە دروست بوە کە دەستکاری خەلەلەکانی کۆی سیستەمی حکومڕانی بکات بە پێ ی گۆڕانی قۆناغەکان ، گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوە کە بە سیاسەتێکی نەرم بتوانێت دەستکاری نەخشەی حکومرانی و سیاسی باشور بکات و ئەو نەخۆشیانەی لە جەستەی ئەم حکومڕانیەدا هەیە چارەسەری بکات و ئەم جەستەیە وەک جەستەیەکی تەندروست ئامادە بکات بۆ گۆڕانەکان و بتوانێت بەردەوامی بە ژیان بدات پێش ئەوەی بمرێت ، مردنی ئەم حکومڕانیە کۆ مردنە ، گۆڕان پڕۆژەیەکی گەورەیە ناکرێت بچوک بکرێتەوە بۆ چەند پرسێکی کەسی بچوک.


گۆڕان سیاست دەکات بە پێ ی ئامانجەکانی دەیەوێت بە پلەبەندی و نەفەسێکی درێژ و هەست کردن بەبەرپرسیاریەتی ڕەسمی حکومداریەکی دروست بکات ، گۆڕان ستراتیژ وئامانجی هەیە نە دژی هیچ حیزبێک و  نە دژی هیچ هێزێک و نە دۆستی و نە دوژمنی تاسەری هیچ لایەنێک نیە ، بەڵکو لە مالی کوردیدا دەیەوێت ڕیفۆرم بکات ، بۆ ئەم مەبەستە ململانێیەکی نەرمی سیاسی دەکات و کێ نزیک بێت لە ئامانجەکانیەوە هاوڕا و هاوپەیمانی دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش وێستگەیەکی جێگر نیە ، بەڵکو لە کویا دژایەتی و ململانێ ی ئامانجەکانی کرا لەو وێسگەیەدا هەڵوێستی دەبێت و بەردەوام دەرگای هاوپەیمانێتی و دۆستایەتی بۆ هێزەکانی ناو ماڵی کوردی دەرەوی ناو ماڵی کوردی کراوەیە و کێ لەگەڵ ئامانجەکانیدا هاتەوە دۆستی گۆڕانە ئەوەشی دژی بێت ململانێیەکی سیاسی نەرمی بێ خوێنی دەکات .


گۆڕان هەر لەسەرتای دروست بونیەوە حەوزەیەک بوە بۆ ڕای جیاواز و بۆچۆنی جیاواز و یەکێتی ناوەکی لە سیاسەتی گشتیدا پەیڕە و کردوە و خۆی بچوک نەکردوەتەوە بۆ چەند ململانێیەکی بچوکی حیزبی و ڕقی شەخشی ، گۆڕان خاوەنی پڕۆژە و بیری سەرکردەیەکە بەردەوام دەیەوێت بە چونە ناو دەستەڵات دەستکاری نەخشەی حکومڕانی بکات لە بەرژەوەندی گشتی و حکومڕانیەکی دروست، ئەگەر چی حکومڕانی نەخۆشە بە کۆمەڵێک نەخۆشی کوشندە، بەڵام دوا جار گۆران دەیەوێت لەمسی ئەم حکومداریە بکات و چارەسەری بکات نەک لە دورەوە سەیرکەر بێت.

گۆران بۆ چاکسازی باجی زۆری داوە و بێ کەمکوڕیش نەبوە، هەمو ئەو کەسانەی کە گۆڕان ناردونیەتیە پۆستەکانی حکومداریەوە، جگە لە فاوڵی بچوک هیچیان نەبوەنەتە خاوەنی سەفقەی دزی گەورە و نەبونەتە خاوەن بۆری نەوت و هیچ موڵکێکی گشتی گەورەیان داگیر نەکردوە ، ئەگەر چی خەلەلی بچوک و سەرپێجی بچوک کراوە ، لە مدیر ناحیەیەکی گۆڕانەوە بۆ وەزیرێکمان نەبونەتە جێبەجێکاری پلانەکانی ئەنقەرە یان تاران و نەبونەتە خاونی سەفەقاتی پارەی نەوت و بۆری نوت و پڵاوتگەی نەوت ، بە پێچەوانەوە بۆ چاکسازی ڕوبەڕوی دەرکردن و دنیایەک هەڕەشە بونەتەوە.

 

هەمو ئەو کەسانەی کە گۆڕان ناردونیەتیە ناو پۆستی حکومڕانیەوە جگە لە فاوڵی بچوک نەبونەتە بەشێک لەو گەندەڵیە گەورەیەی کە هەیە، لە کاتی فاوڵ کردنیشیاندا پیش لایەنەکانی تر ڕوبەڕوی ڕەخنەی ناوخۆی گۆڕان بونەتەوە، کە ئەمەش نیشانەی زیندویەتی گۆڕانە، گۆڕان نەک نەبوەتە بەشێک لە ساختەکردن لە دەنگی هاوڵاتی بەڵکو ئامادە بوە لە پێناو ئازادی دەنگداندا باجی دروستکردنی دنیایەک سیناریوو بەگەڕ خستنی دنیایەک ماکینەی ئیعلامی دژی بدات ، بەڵام پەنای بۆ ساختەکردن لە دەنگی هاوڵاتی نەبردوە ئەگەر ئەو دەنگانە دژیشی بوبێت.

 

بە کۆی گشتیش گۆڕان ئیشی ئەوەیە هەمو هێزەکان بخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەوە کار بۆ حکومرانیەکی دروست بکرێت و هەمو ئاراستە جیهانی و ناوچەیی و عێراقی و ناوخۆیش بەو ئاراستە دەچێت کە هەمو هێزەکان بچەنەوە سەر پڕۆژەکانی گۆڕان و کاک نەوشیروان و کار لەسەر ڕیفۆرمی گشتی بکرێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغێکی نوێ و کۆتای هێنان بەو نەخۆشییەی حکومڕانی کوردی بەدەستیەوە دەناڵێنێت ، هێزکان بیانەوێ و نەیانەوێ دەبێت بۆ نەخۆشی حکومرانی ڕو بکەنە پڕۆژەکانی گۆڕان وەک دکتۆرێک بۆ چارەسەر ، کاک نەوشیروان کە دەڕوا بە جەستە دەڕوا بیر و پڕۆژەکانی بەردەوامیان هەیە ، ئەگەر چی فاوڵ و سەرپێجی بجوکیش هەبێت بەلام دوا جار زیندویەتی گۆڕان لە پڕۆژەکانیدایە و تا ئێستاش بە ثێ ی سیاسەتی ڕۆژ و ئامانجەکانی هەڵەی ستراتیژی نەکردوە .

گۆڕان حەوزەی ڕا جیاوازەکانە و جیاوزای بۆچون لە تاکتیک و داڕشتنی کاری جێبەجێکردن سروشتی بوە ، بەڵام لە ستراتیژدا نەگۆر بوە بەردەوامە لەسەری .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن