كاتی دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكرا
12:44 - 04/10/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا و وەزارەتی خوێندنی باڵاش داوا لە وەرگیراوان دەکات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.