بەپەلە.. لیستی مووچەی مانگی ٩ ئامادەیە
02:05 - 04/10/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی؛
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، وە سبەی دوو شەممە بە فەرمی ڕادەستیان دەکات.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئاب ٢٠٢٦)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦