61 کوردستان

هەڕەشەكەری سناپچاتەكە دەستگیركرا

01:50 - 04/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ڕانیە تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە بە ئەکاونتێکی ساختەی سناپچات هەڕەشەی لە ئافرەتان دەکرد.

 دەقی راگەیەندراوی پۆلیس:
دوای ئەوەی هاوڵاتیێک لە ڕەگەزی مێ سکاڵای تۆمارکرد لە دژی ئەکاونتێکی ساختەی سناپچات کە لە ڕێگەی ئەم سناپچاتەوە هەڕەشەی لە سکاڵاکار دەکرد وە هەڕەشەی پێ لە ئافرەتانی تریش دەکرد. دوای وەرگرتنی سکاڵاکەی لە نوسینگەی نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، بەڕێز دادوەری لێ ئاگادارکرایەوە بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەفەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار بە پێی ماددەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی.
لە ڕێگەی نوسینگەکەمانەوە دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەیەکی وورد و دیاری کردنی لۆکەیشنی تۆمەتبار، هێزەکانمان توانیان ئەو کەسەی سناپچاتی ساختەی بەکارهێناوە دەستگیری بکەن و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیرا. لەناو موبایلەکەیدا هەموو بەڵگەکان هەبوون.
تۆمەتبارەکە لە ڕەگەزی نێرە و دوای دەستگیر کردنی، لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیناوە بەتاوانەکەیدا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەماددەی ناوهاتوو ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
مەعنەوی و ڕایگەیاندن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن