527وتار

دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری هەمو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان

4/2/2021 12:27:00 PM
بەختیار شارەزووری

 


لە مێژوی سلێمانی و هەمو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا یەکەم جارە پارێزگارێک لەسەر لیستی حیزبێک ببێت بە پارێزگار و ببێتە پارێزگاری هەمو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، بە مانایەکی تر هەڤاڵ ئەبوبەکر کتومت بەرنامەی گۆڕان جێبەجێ دەکات کە ئەجێندای دروحستنەوەی حیزبە لە کارە ئیداریەکان.

ئەوە هەڤاڵ ئەبوبەکرە کاتێ کاری ئیداری بۆ کەسێک یان دام و دەزگایەک دەکات ڕێکارە ئیداریەکان جێبەجێ دەکات بێ ئەوەی باکگراوندی ئەو کەسە یان ئەو دام و دەزگایە بخوێنێتەوە، پشتگیری کاری باش و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان و مافی هاوڵاتی بون دەکات کە ئەمەش بەرنامە و پڕۆژەی نەوشیروان مستەفا بوە، هەڤاڵ توانیویەتی ببێتە هەڤاڵی هەمومان پشتوانی هەمومان بوە بۆ کاری باش و پێشخستنی سلێمانی، ڕەخنە وەک ئەجێندای کاری خۆی وەردەگرێ، زۆر جاریش دەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسی و میدیایەکان بەڵام لە پێناو ئامانجەکانیدا لەبەردەم ماڵی هەمو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکاندا ئامادەیە ، پیاوێک گوێ دەگرێ و لەگەڵمانایە، پارێزگارێک نە ئاپارتمانی بازرگانی هەیە و نە پاڵاوتگە و نە بیرە نەوت و نە لیوایەک پاسەوان و نە ئۆردویەک میدیای سێبەری خۆی و نە ڕیزە وەنەوشە ، هەڤاڵ ڕۆژانە وەک ئێمە بە شەقامەکان و کوچە و کۆڵانەکان و دوکانەکاندا لە خەمی هەمواندایە .

بە مێژوی سلێمانی پارێزگارێکی وەک هەڤاڵ ئەبوبەکری بە خۆیەوە نەدیوە ، ئێمەی گۆڕان دەبێ شانازی بە پارێزگارێکەوە بکەین ، کە توانیویەتی ئەجێندا و ئامانجەکانی گۆڕان جێبەجێ بکات و ببێتە جێی شانازی هەمو ڕەنگە جیاوازەکانی سلێمانی ، سوپاس بۆ بونی هەڤاڵی هەمومان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن