لە نێوان ژیان دۆستی و مەرگ دۆستیدا ، ماریا هەورامی بە نمونە
8/14/2019 12:59:00 PM
بەختیار شارەزووری
ژیان کردن لەوێوە
دەست پێ دەکات کە بەشەرەکان هەوڵی ڕازاندنەوەی ئازادیەکانی بەرامبەریان بدەن ،
لەوێوە دەست پێ دەکات کە ئازادی بتوانرێ ببینرێت لەسەر شەقامەکان ، لەناو باخچەکان
، لە ناو نزرگاکان ، لە ناو مزگەوتەکان ، هەر کات بینیمان ئازادی لە هەمو کوچە و
کۆڵانێک لەهەمو شوێنک هەیە ئەو کات هەست دەکەین ژینگەیەکی تەواو تەندروستمان هەیە
، ئەو کات دەتوانین وەک هەناسە ژیان هەڵمژین ، دۆستبونی ژیان ببێتە مانشێتی سەر
شەقامەکان ، هەر کاتێکیش کەسانێک بیانەوێ دژ بەم پرنسیپانە بن و بیانەوێ ژیان
فۆتۆکۆپی خۆیان بێت و جیاوازیەکان و پێکەوە گونجان و فەرهەنگ بکوژن ، ئەوا ئازادی
دەفڕێ و مەرگ شوێنی دەگرێتەوە ، ئەو کات مەرگ لە هەمو کوچە و کۆڵانێک و سەر
شەقامەکان دەبینرێ ، مەرگ دۆستی تەواوی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانمان دەکاتە
پرسەیەکی هەمیشەی ، ئەو کات هەست ناکەین لە شارێکدا دەژین ژیانی تیایە ، بەڵکۆ شار
دەبێتە خێمەی پرسە و مەرگ لە هەمو ساتێک و لە هەمو شوێنێکدا ئامادەگی دەبێت ، ئەم
مەرگ دۆستیە کە ئێستە قسەی لەسەرە لەوە گەورەترە کە لە ماریادا بچوک بکرێتەوە ،
ئەم دەرئەنجامی ئەو زنجیرە تاوانانەیە کە هەم فەرهەنگ و هەم ژن دەکەنە سەنتەری
پەرش کردنی مەرگ دۆستی و ژینگەی مەرگ دۆستی ، دەکرێت لە ماریادا بە هۆی فەرهەنگەوە
زیاتر دیار بێت ، بەڵام ئەم مەرگ دۆستیە لە بوارەکانی تریشدا ئامادەگی هەیە ، لە
بواری دەوڵەتداری و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا ، بەڵام کاتێک لەم کەیسەی
ماریادا لە مەرگدۆستێەکی (شەبەح ) نهێنیەوە دەبێتە مەرگدۆستێەکی ئاشکرا ئەوا دەبێتە
هۆی تەقینەوەی گشت بەرامبەر ڕێ گرتن لە ژیان کردن ، هەر بۆیە دەبێت هەر بۆچون و
لایەنێک دژ بە ژیان دۆستی بێت و ئازادی بەرامبەری قەید بکات دەبێت روبەڕوی بینەوە
.
ماریا ژیان دەباتە
سەر شەقامەکان ، دەیەوێت وەک ژنێک لەسەر شانۆی فەرهەنگ پێمان بڵێ با ژیان بڕوێنین
لەسەر شەقامەکان ، ئەو دەیەوێت مەرحەبای ژیان بکات ، سڵاوی هەموان بخاتە سەر
چاوانی ، بە لارەلاری بای شەماڵ شەقامی دڵمان پڕ بکات لە گۆرانی ، ئەو گەلاوێژ بە
پرشنگی سەرشانیەوە دەهێنێتە سەر شەقامەکان ، ئەو هەورامان بە سروشتی جوان و
فەرهەنگی بەرزەوە بۆمان دێنێتە پایتەختی ڕۆشنبیری ، ڕێگاکانمان بۆ گوڵڕێژ دەکات ، ئەو
ژیانمان بۆ جوان دەکات ، ئەم گۆرانیە هێندە پرە لە ژیان دۆستی سەر مۆبایلەکانمان
ناو گۆێمان ناو دڵمان پرە لەسەدای ئەم خانمە ، دواجار ئەمە ژیان دۆستی و ئازادیەکانە
، نابێت بهێڵین لەهیچ شوێنێکەوە ژیان دۆستیمان بگۆڕێت بۆ مەرگ دۆستی .