چیتان لە گۆڕان دەوێ؟
4/1/2020 10:58:00 AM
بەختیار شارەزووری
چیتان لە گۆڕان دەوێ ، دەتانەوێ شاردنەوەی داهاتی چەندین ساڵەتان بخەنە
ئەستۆی گۆڕان ، دەتانەوێ شکست و خواریەکانتان بە گۆڕان ڕاستبکەنەوە ، دەتانەوێ بێ
سیستەمی نەبونی پلانی درێژخایەن لە داهاتی ئەم وڵاتە بخەنە ئەستۆی گۆڕان ،
دەتانەوێ بە سیناریۆی جیاجیا بە سایت و پەیجی ساختە ، بە ساختەکردن لە هەڵبژادنەکاندا
، کە هەموی بە پارەی دزی لە داهات بەڕێوە دەچێ بخەنە ئەستۆی گۆڕان ، دەتانەوێ بە
هێرشکردنە سەر گۆڕان خەڵک پارەی کەسیی دزراوی نێو بانکەکانی وڵاتان لە بیر نەبێ ،
چیتان لە گۆڕان دەوێ بە نایاسایی لە هەرسێ دەستەڵاتەکەدا بە خیانەتەکانتان ، بە
بۆری و تەنکەری نەوت و پارەی بێ گومرکی سنورەکان خەڵک فریو بدەن و بە پارەی خۆیان
دژی گۆڕان ئاراستەیان بکەن.
خۆ ئێوە وتان دوای ڕابەری (ئێمە و ئێوەش) کاک
نەوشیروان ودابەزینی دەنگەکانمان گۆڕان هیچ نابێ ، ئەی خێرە هەمو شکستەکانتان
دەخەنە ئەستۆی گۆڕان ، ئێمە خۆمان دەزانین کوێمان ئێشێ و دەشزانین چی دەکەین و
دەشزانین لە هەنێ شوێن فاوڵمان کردوە و کەوتوینەتە بەردەم سزا و ڕەخنەی هەوادار و
دنگدەر و کادری خۆمان ، ئاخر ئێمە مەدرەسەیەک یان کارگەیەک نەبوین و نین بۆ
بەرهەمهێنانی جۆە کوالێتیەک لە کادر هەرچی بڵێین ئەوانیش بڵێن بە ڕیشی مەردانەت
قەسەم ، بەڵێ گۆڕان بە هەمو جۆرەکانیەوە کادری نەوعی دروست کردوە و بە فاوڵمان
دەڵێن ستۆپ ، خێرە ئێوە بەو هەمو ناشیرینیەی خۆتانەوە دەتانەوێ دەموچاوتان بە ئاوی
گۆڕان پاک بکەنەوە .
ئێ خۆتان دەزانن سەرکردەکانی گۆڕان لە شاخ
زیاتریان نەکردبێ کەمتریان نەکردوە لە ساتە سەختەکان و ڕاپەڕیندا هەموتان لە پشتی
ڕێکخەرەکەیەوە بون نمەک بتان گرێ ، ئەوە گۆڕانە کار لەسەر شەرعیەتی شۆڕشگێڕی ناکات
، ئەگینا بێتە سەر بەراورد ئێوە هەندێکی کەمتان نەبێ هەموی لەبەرامبەر شەرعیەتی
شۆڕشگێڕی سەرکردەکانی گۆڕاندا باڵۆنێکی پڕ هەوان ، ئەوە گۆڕان و ڕێکخەرەکەی بو لە
ئێستادا دەژیان دەیانەوێ شەرعیەتی شۆڕشگێڕی نەبێتە مارکێتێک بۆ دزی ، بە ئێستاشەوە
لە بەرامبەر گۆچانی ڕێکخەرەکەیدا دەبێ ڕێز بنوێنن و سەردانەوێنن و سەرکردەکانتان
باش ئەو ڕاستیە دەزانن .
چیتان لە گۆڕان دەوێ ، ئێ
گۆڕان ستراتیژی وایە دەیەوێ سیستەم هەبێ ماڵی کوردی و ئێوە فێر بکا چی بکەین (
ئەگەرچی بێ کەم و کوڕی نەبوە و هەوادارەکانمان خویان پێش ئێوە سزایان داوین )
گۆڕان بەشداری ئەم کابینەی کرد ، ئێ خۆ کوفرمان نەکرد سیاسەت و حیزب لە ڕێی
دەستەڵاتەوە کار لەسەر جێبەجێ کردنی ستراتیژی خۆی دەکات ، وتمان بەشدار دەبین و
خۆتان وتان چاکسازی دەکەین و هەر خۆتان دەڵێن هەڵەمان کردوە هاوکارمان بن تا چاکی
بکەین ، ئێستەش خۆتان هەمو داهاتە شاراوەکان لای خۆتانە ، خێرە بە هەزار ئاراستە
گۆڕان تاوانبار دەکەن ، دەی فەرمو لە دژی یەک گەورەترین بارگرانی و هەڵئاوسانی فەرمانبەرتان
دروست کرد و حکومەتان کردە دەوارێک بۆ شاردنەوەی دزی لە داهات ، دەی فەرمون ئێستە
چی دەکەن .
چیتان لە گۆڕان دەوێ دەتانەوێ وەک حەلاج
بیسوتێنن و خۆتان بە هەق بزانن ، دڵخۆش مەبن بەڕەخنەی کادرەکانمان ، ئێمە کادری
زیندومان هەیە ، بەرامبەر ئێمە ڕەخنە بگرن پڕن لە توڕەیی ئەستور بەرامبەر ئێوە ،
چیتان لە گۆڕان دەوێ ببینە پەردە بۆ شکستی چەند ساڵەتان ، ببینە جامی تاریک بۆ ڕوی
دزێوتان ، ئێ خۆتان وتان وەرن ئێوە ڕاست دەکەن و با هەمومان چاکسازی بکەین ، خێرە
بانێک و سەدان هەواتان هەیە ، چیتان لە گۆڕان دەوێ.