57 کوردستان

لە سلێمانی 48 كامێرای نوێی تۆماركردنی تیژڕەوی لە شەقامەكاندا دادەنرێن

01:33 - 18/11/2026

زەمەن - هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی دەستیكردووە بە دانانی 48 كامێرای نوێی تۆماركردنی تیژڕەوی، لە چەند خاڵێكی نوێی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و چەند شەقامێكی تر، كە پێویستیان بەوەیە هاتوچۆی و خێرایی ئۆتۆمبێل تیایاندا رێك بخرێتەوە.

 شەقامەكان بریتین لە:
🔻دووسایدی هەواری شار
🔻شەقامی ناو گەڕەكی هەواری شار
🔻دووسایدی زەرگەتە
🔻شەقامی توی مەلیک
🔻چەند شەقامێكی تر كە بەپێی هەڵسەنگاندنی هاتوچۆی سلێمانی پێویستیان بە دانانی كامێرای تیژڕەوی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن