70 کوردستان

بەپەلە... زەیدی سبەی هێرش دەكاتە سەر جورف سەخر

02:54 - 19/11/2026

زەمەن - هەواڵ

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، "بارەگاکە بە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەبەسترێتەوە و فەریق روکن ئەحمەد حاتەم حەمید وەک فەرماندەی بارەگاکە دیاریکرا".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاماژە بەوە دەدات، "دوو جێگر بۆ کاروباری بەرگری و حەشدی شەعبی بۆ بارەگاکە دیاریکراون و هێزەکانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە دەخرێنە سەر بارەگاکە".

سەباح نوعمان دەشڵێت، "سنووری کارکردنی بارەگاکە لە چوارچێوەی جورف سەخر دەبێت".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاماژە بەوەیش دەدات، "بارەگاکە هاوئاهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی بابل و ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، ئەنبار و بەغدا دەبێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن