حکومەت لە بەشێکی سلفەی هاووڵاتییان خۆشدەبێت
12:40 - 19/11/2026
زەمەن - هەواڵ
لە نووسراوەكی وەزارەتی دارایی کە كۆنووسێكی تایبەتی
بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو قەرز و پێشینانەی كە نەگەڕێندراونەتەوە
( پێشنیازەكانی وەزارەتی دارایی تایبەتە بە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ قەرز و پێشینەكانی
(خانووبەرە، پیشەسازی و نیشتەجێکردن، كشتوكاڵی و گەشتیاری)
لە پێشنیازەكاندا ئاماژە بەوە دراوە: "ئەو
هاووڵاتییانەی كە پێشینەی خانووبەرە، پیشەسازی، نیشتەجێکردن، کشتوكاڵی و گەشتیارییان
وەرگرتووە و یەك پشكیان داوەتەوە ئەگەر لە ماوەی ساڵێكدا هەموو قەرزەكانیان بدەنەوە
ئەوە 15% لە كۆی قەرزەكانی سەریان لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەو مەرجەی بە 12 قیست لە
ساڵێكدا قەرزەكان بدەنەوە."
جەختیش كراوەتەوە: "درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی
گەڕاندنەوەی پێشینەكان بۆ نموونە، قەرزی خانووبەرە لە 12 ساڵ بكرێتە 20 ساڵ بۆ قەرزداران."
پێشنیازیش كراوە كە : "لێخۆشبوون بۆ سزا و
غەرامەی دواكەوتنی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون بكرێت و هەر زیادەیەك چووبێتە
سەر قەرزەكان لابدرێت و نەمێنێت".