لە شارێكی كوردستان دوو سەربازی ئێرانی کوژران
01:40 - 18/11/2026
زەمەن - هەواڵ
سەربازێکی ئێران
لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پژاک لە بانە کوژرا و یەکێکی دیکەش
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە،
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، سەربازێکی سوپای ئێران لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ
هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک” لە سنووری بانە کوژرا.
هەر لە سنووری
بانە سەربازێکی دیکەش بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا.
دوێنێش پژاک ڕایگەیاند
کە ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکیان لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن بی ئەوەی
زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە.