سبەینێ گەرمترین رۆژی شەش مانگی رابردوو دەبێت
01:20 - 23/05/2026
زەمەن – هەواڵ
لە وەرزی پایزو زستانی رابردوەوەو تا ئەمڕۆ كە دوو مانگ بەسەر بەهاریشدا تێپەڕیوە، سبەینێ گەرمترین رۆژی شەش مانگی رابردوو دەبێت.
پێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژئاوا و باکوری هەرێم.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی