20 کوردستان

تاکۆتایی مانگی پێنج هیچ شەپۆلێکی گەرما لەئارادا نیە

01:11 - 23/05/2026

زەمەن:-

لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی شەممەڕێکەوتی (٢٣/ ٥/ ٢٠٢٦)لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما ( ٢-٣)پلەسیلیزی بەرزده بێتەوە بەڵام لەڕۆژی دووشەممەوە ڕێکەوتی (٢٥/ ٥/ ٢٠٢٦)بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی جەمسەری ساردی مامناوەند بۆ هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دووبارە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو بارسته هەوا ساردە مامناوەند هەتا کۆتایی مانگ لەناوچەکەمان بمینێتەوە لەڕۆژدا کەشێکی فێنک و مامناوەند، دەبێت لەشەوانیشدا پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
کەشناس
هەڤاڵ صدیق گەڵۆزیی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن