بەپەلە.. شوێن برینەکانی جەستەی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا کرا
02:17 - 09/05/2026
زەمەن_هەواڵ
مەزاهیر حوسێنی بەرپرسی پرۆتۆكۆلی نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وردەكاریی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ئاشكرا دەكات و دەڵێ، "زۆربەی برینەكانی ساڕێژ بووە".
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٦، مەزاهیر حوسێنی بەرپرسی پرۆتۆكۆلی نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: كاتێك لە ٢٨ی شوباتی رابردوو ئیسرائیل هێرشی كردە سەر نووسینگەی عەلی خامنەیی، موجتەبا نزیكەی ٣٠ مەترێك لە رووداوەكە دوور بوو، ئەو كاتە كەوتە سەر زەوی چەند شوێنێكی وەك ئەژنۆ و پشت و پشتی گوێچكەی بریندار بوو".
حوسێنی ددەشڵێت: "بەماوەی یەكی كە برینەكانی موجتەبا چاك بوونەوە، بەڵام كەمێك پشت گوێچكەی ماوە ئەویش بەهۆی عەمامەوە دیار نییە".
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی ئەمەریكا چەندان جار لێدوانیان لەسەر برینداربوونی موجتەبا خامنەیی داوە و تەنانەت دووپاتیان كردووەتەوە، جەستەی موجتەبا خامنەیی رابەری ئێستەی كۆماری ئیسلامی شێواوە، بەرپرسێكی ئێران بە تەواوی ئەو زانیارییانە رەت دەكاتەوە.
موجتەبا خامنەیی سێیەم رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە دوای باوكی وەك رابەر هاتە هەڵبژاردن، لە ٢٨ی شوباتی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر نووسینگەكەكەی لە تاران، عەلی خامنەیی كوژرا و هەروەها لە هێرشەكەدا هاوسەری موجتەبایش كوژراوە وەك حوسێنی دووپاتی كردووەتەوە.