40 کوردستان

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: داوام لە ئێران کرد هێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر هەرێم و سلێمانی رابگرێت

04:52 - 17/05/2026

زەمەن – هەواڵ

 پارێزگاری سلێمانی دەڵێت؛ داوام لە ئێران کرد کە هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی رابگیرێت.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سەید محەمەدی میر حوسەینی کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانیی و کولتورییەکان کرا.

پارێزگاری سلێمانی داوایکرد، هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی رابگیرێت، رەوشە نائاساییەکانی ماوەی جەنگ، ئاسایی بکرێنەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی کوردستان کە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو کردووە، نابێت بکرێتە بەشێک لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن