بەپەلە.. میدیای سوپای پاسداران: هێزێکی کوردیی هێرشی کردووەتە سەر سەقز
04:38 - 18/05/2026
زەمەن - هەواڵ
کەمێک لەمەوبەت ئاژانسی هەواڵی (فارس)ی
نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، دوروبەری کاتژمێر ١ی نیوەشەوی رابردوود، هێزێکی
پژاک بە سێ ئۆتۆمبێل هێرشی کردووەتە سەر کانی (مێرگە نەخشینە)ی سەقز.
وەک (فارس نیووز) دەڵێ، یەکەمجار گەریلاکان
"دەست و پێی دوو پاسەوانی کانەکەیان بەستوەتەوە، ئامێرە تەلەفۆنییەکانیان
کوژاندووەتەوە و دواتر دەستیان بە سووتاندنی کەرەستەکانی نێو کانەکە کردووە".
بە گوێرەی (فارس نیووز)، زانیارییە سەرەتاییەکان
ئاماژە بە سووتاندنی بیلدۆزەرێک، شۆفڵێک و چوار کابینەی پلاستیکی دەکەن کە کەرەستە
و پێداویستیی تەکنیکی و یەدەگ و موەلیدەی تێدا بووە و زیانیان بەرکەوتووە.