بەپەلە.. کەشتی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین و بەرەو وڵاتی ڤێتنام رۆیشت
01:17 - 11/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز، ئەو ڕێیانەی گرتووەتەبەر كە ئێران بۆ كەشتییەكان دیاریی كردووە و بە ئاگاداری و رەزامەندیی تاران، كەشتییەكە توانیویەتی گەرووی هورمز ببڕێ و بچێتە ئاوەكانی كەنداوی عومان.
كەشتییەكە بەرەو ڤێتنام دەڕوات و بڕێكی زۆر نەوتی عێراقی هەڵگرتووە، تێپەڕینیشی بە گەرووی هورمز لە كاتێكدایە، گرژییەكان لە ئاوەكانی ناوچەكە بەردەوامییان هەیە و ئێران گەرووی هورمزی داخستووە، ئەمەریكایش لە باشووری گەرووەكەوە گەمارۆی دەریایی سەپاندووەتە سەر ئەو كەشتییانەی كە دەچنە بەندەرەكان یان لە بەندەرەكانی ئێرانەوە دەیانەوێ بچنە ئاوەكانی دەریای عەرەب.
بەیانی ئەمڕۆیش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی تری پڕ لە نەوتی عێراق بە ناوی "كیارا ئێم" كە ملیۆنێك بەرمیل نەوتی خامی عێراقی هەڵگرتووە بە گەرووی هورمز تێپەڕی، دوای ئەوەی ئامێری جی پی ئێس شوێنپێكەوتنی كوژاندووەتەوە.