فەرمانبەران چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەن
01:04 - 23/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى باڵاى حکومەت سەردانى بەغداد دەکات و لەگەڵ عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و چەندین بەرپرسى دیکە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و تێیدا پەیوەندیە داراییەکانى نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکرێت.
سەردانەکەى مەسرور بارزانى لە کاتێکدایە مووچەخۆران چاوەڕێن پێش جەژنى قوربان مووچەى مانگى پێنج وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش لە بەغدادو هەرێمى کوردستان هەوڵەکان چڕکراونەتەوە.
یەکێک لەو پرسانەى باس دەکرێت پەیوەندییە داراییەکانى نێوان هەردوولاو پابەندییەکان و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت.