بەپەلە.. بەرێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی گۆڕدرا
01:56 - 17/05/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی دوو بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی وەزارەتی دارایی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابوریی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی (ئاوات شێخ جەناب)، وەزیری دارایی، ئاڵوگۆڕ لە هەردوو بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی ئەنجامدران.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە مەراسیمێکدا دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی وەک بەڕێوەبەری گشتی بوودجە بەوەکالەت لەوەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەکار بوو، هاوکات لە هەمان کاتدا کەمال ڕەئوف وەک بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بەوەکالەت دەست بەکاربوو سەرەڕای بەردەوامی لەسەر کاری پێشووی وەک بەڕێوەبەری گشتی گومرگ.