کەشی سبەی هەینی بڵاوکرایەوە
02:06 - 21/05/2026
زەمەن - هەواڵ
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ببنەوە و ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەیە و پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرز دەبنەوە.
سبەی هەینیش، کەشوهەوا جێگیرتر دەبێت و تەنها ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە سنوورەکان هەیە، لەگەڵ کەمبوونەوەی خێرایی با و باشتربوونی مەودای بینین.
پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە شار و ناوچەکان
بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.
سلێمانی: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.
دهۆک: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 26 پلە.
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.
گەرمیان: ئەمڕۆ 33، سبەی 32 پلە.
زاخۆ: ئەمڕۆ 27، سبەی 28 پلە.
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 29، سبەی 28 پلە.
پیرمام: ئەمڕۆ 25، سبەی 24 پلە.
حاجی ئۆمەران: لە هەردوو ڕۆژەکەدا 18 پلە.