28 کوردستان

بەتۆمەتی چەقۆ وەشاندن سەرتاشێکی کورد لە بەریتانیا چەند ساڵێک سزادرا

02:31 - 17/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

كاوە ڕەش/ بەریتانیا 

 سەرتاشێكی كورد بەناوی (پ،ک)، تەمەن ٢٦ساڵ، دانیشتوی شاری برادفۆرد لەبەریتانیا، هاوپیشەیەكی خۆی بەچەقۆ بریندار دەكات، دوای ئەوەی توشی دەمەقاڵەیكی توند دەبنەوە لەسەر كیشەی تەلەفۆن.

کێشەکە لەوێوە دەستی پێکردووە، کە کاتێک (پ،ک) لەكاتی داخستنی سەرتاشخانەكە لەگەڵ هاوپیشەكەی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، بەچەقۆیەكی تیژ چەند شوێنێكی قۆڵی چەپی قوربانیەكە بەقوڵی و سەختی بریندار دەكات و قوڵی برینەكە ٥بۆ ٦ و پانی برینەكە ٤بۆ٥ سانتیمەتر بووە. 

هەروەها دادگا گوێی لەوە بوو کە سکاڵاکار باسی لەوە کردووە کەئازاری قۆڵی هەیەو بەو هۆیەشەوە، جوڵەی قۆڵی سنووردار بووە، وتی ئەو هێرشبەرە  لەكاتی پەلاماردانەكەی چەقۆكەی وەك چەکێکی زۆر مەترسیداربەكار هێناوە.

هاوکات، بەپێی گرتەی ڤیدۆكان كەلەڕێگای كامێراكانی چاودێری تۆماركراوە، دەردەكەوێ كەقوربانیەكە خۆی لەنیو دوكانەكەدا بەربەست كردووە، بەڵام هێشتا هێرشبەرەكە بەردەوام دەبێت لەپێداكێشان بەجامخانەی سەرتاشخانەكەداو هەڕەشە دەكات. 

سەرتاشە هێرشبەرەكە كوردێكی عێراقیەو نزیكەی دەساڵ لەمەوبەر بەوتەی خۆی لەدەست داعش ڕایكردووە بۆدەرەە، دوای دانیشتنی دادگای شاری بردفۆرد، لەبەریتانیا, ئەو سەرتاشە كوردەی بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی سزا داوەو وە،بۆ ماوەی پێنج ساڵیش نابێیت نزیكی قوربانیەكە ببێتەوەو كاری سەتاشیش بكات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن