بەپەلە.. حەج و عومرەی هەرێم: حاجییەكی كورد لە سعودییە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
01:55 - 21/05/2026
زەمەن_هەواڵ
كاروان ستونی، وتهبێژی فهرمی حهج و عومره ڕایگەیاند: حاجییەک بە ناوی "مینە حاجی خضر" خەڵکی ڕانیە، لە شاری مەککە باری تەندروستی تێکچووو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی "نور".
دوای پشکنین، پزیشکەکان نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان بۆ ئەنجامدا و پرۆسەکە بە سەرکەوتویی کۆتاییهات.
لە ئێستادا باری تەندروستی حاجییەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێریدایە، بڕیاریشە دوای باشتربونی بگەڕێتەوە بۆ شوێنی مانەوەی حاجیان.