لای ئێمە لە ١٠ دەفتەر دۆلار ٢ دەفتەر قازانج دەکەن
12:36 - 21/05/2026
زەمەن:-
مەریوانی حاجی جەمال؛ خاوەنی کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ دەڵێت:
«داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لەجیاتی کڕینی زیو و ئەو کارانەی پسپۆڕی ئەوان نییە، سەرمایەکانیان بهێننە نێو وەبەرهێنان ڕاستەقینە لەگەڵ ئەوان ،
ئەگەر 10 دەفتەر دۆلار بخەنە لای ئێمە
لەماوەی ساڵێکدا 2 دەفتەر دۆلار قازانجی دەبێت ، واتە ساڵانە لایەنی کەم 20% قازانجی شەرعی و حەڵاڵ لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتنەوە مسۆگەر دەکەن؛
دەشڵێت حکومەت چیتر توانای دامەزراندنی نەماوە ، پێویستە خۆمان پشتگیری کۆمپانیا نیشتمانییەکان بکەین تا بۆ هەزاران گەنجی دەرچووی زانکۆکان هەلی کار دروست بکەین .