11 عیراق

کۆگاکانی سلێمانی و دهۆک ئێستا دابینکاری سەبەتەی خۆراکن بۆ عێراق

02:12 - 05/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز، عێراق جێگرەوەی ئامادەیە و لە رێگەی دەروازەکانی تورکیا و ئوردنەوە کاڵا هاوردە دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٦، محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیێنێت: هەرچەندە باس لە وەرگرتنی ٢٩٢ هەزار تۆن گەنم دەکرێت، بەڵام پێشبینی دەکات لیژنەی باڵای کشتوکاڵی ئەو بڕەیە بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن زیاد بکات.

 جەختیش دەکاتەوە، وەزارەتەکەیان ئامادەیە هەموو بەرهەمی جووتیاران وەربگرێت ئەگەر پلانەکان بگۆڕدرێن. سەبارەت بە نرخی گەنم دەڵێت، تاوەکو ئێستا نرخی هەر تۆنێک بە ٧٠٠هەزار دینار جێگیرە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، کە عێراق خاوەنی یەدەگی ستراتیژیی خۆراکە بۆ ماوەی چوار تاوەکو 5 مانگ و هیچ مەترسییەک لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نییە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆگاکانی سلێمانی و دهۆک ئێستا دابینکاری سەرەکیی سەبەتەی خۆراکن بۆ تەواوی عێراق. سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جووتیارانیش باسی لەوە کرد، هەوڵەکان بۆ خەرجکردنی تەواوی پارەکەیان لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە بەردەوامن؛ سیستمی "ئەسیکۆدا"ش وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە رێکخستنی جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان وەسف دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن