16 کوردستان

بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ بەردەوام دەبێت

11:25 - 05/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، خۆڵبارین ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت لە دوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری هەورە بروسکە و گەواڵەباران دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە بەهۆی بوونی ئەم بارستە تۆزوخۆڵە لە چینەکانی سەرەوەی ئاسمان کەمتر هەست بە روونی کەش دەکرێت واتە ((نا روونی ستوونی ئاسمان زیاترە بەراورد بە ئاسۆی ئاسمان)) خێرای با زیاد دەکات لە هەندێ کات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی شاخاوی جیا جیا لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە زیاتر بە شێوەی گەواڵە بارانی ناوچەی جیا جیا دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان بۆ سبەینێ بە گشتی نیمچە هەورە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێم دەشڵێت: ئەو بارستە هەوایە فێنکەی لە درەنگانی شەوی یەکشەممە کە رووی لە ناوچەکەمان کرد جیاوازی دروست کردووە لە ئاست و درێژبوونەوەی ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆکان یەکیان لە تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە ئەوی تریان لە باکووری ئەفریقاوە درێژبوەتەوە بۆ سەر بەشێک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی پاشان درێژبوەتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بۆیە پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن