نرخی تەماتە لە عەلوە بۆ خوار 500 دینار دابەزی
11:31 - 05/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ لە عەلوە کیلۆی تەماتە بە 400 دینارە، بەراورد
بە مانگی رابردوو کیلۆیەک زیاتر لە 750 دینار دابەزیوە.
ناوەڕاستی مانگی
رابردوو کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان هەزار و 250 دینار بوو، سەرەتای هەمان مانگ لە
بازاڕەکاندا کیلۆیەک تەماتە گەیشتە سێ هەزار دینار.
رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێررونیكردەوە
كە، "تەماتە زۆر زۆرە و خواستیش کەمە، تەماتەی عێراقی، ئێرانی و وڵاتانی دیکەش
هاوردە کراون و بوون بە هۆکاری دابەزینی نرخ."
لەم وەرزەدا زۆرینەی سەوزە و میوەی هەرێمی
کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێ. وەرزی هاوین کاتی زێڕینی بەروبوومی نێوخۆیە و لەوکاتەدا
زۆرینەی بەرهەمی سەوزە و میوە هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ.