نێچیرڤان بارزانی: لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه
01:48 - 05/05/2026
زەمەن_هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق پێی وتووە، "ئه‌وه‌ی پێویست بێت و بتوانێت بۆ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌یكات".
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانیدا و له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد، "عه‌لی زه‌یدی باسی له‌وه‌كردووه، پرسی مووچه و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق مافی خۆیانه. بۆیه ئه‌وه‌ی من بتوانم بیكه‌م له‌م پرسه‌دا، به دڵنیاییه‌وه ده‌یكه‌م، چونكه مافی خۆیانه".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو، نێچیرڤان بارزانی وتی: "له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی قسه‌مان كرد و كۆبونه‌وه‌كه‌مان زۆر باش بوو، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌وه‌یه،
هه‌ردوولامان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی باش بوو، پشتیوان به خودا ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "محه‌مه‌د حه‌لبوسی "بانگهێشتكردووه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی سوننه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دوشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، به‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.