وەزارەتی دارایی: داهاتی ناوخۆ ئامادەیەو چاوەرێین بەغدا رەزامەندی نیشان بدات
03:31 - 05/05/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، بە '' زەمەن''ی ڕاگەیاند: داهاتی ناوخۆ ئامەدەیە و هەرکاتێک وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ رەزامەندی نیشانبدات، ئەوا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمیردا دەینێرین.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئیاری ٢٠٢٦، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، داهاتی نانەوتی ئامادەیە و نووسراویشمان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە و چاوەڕێی ئەوانین، هەرکاتێک وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ رەزامەندی نیشانبدات، ئەوا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا داهاتەکە دەخەینە سەر هەژماری بانکی وەزارتی دارایی فیدڕاڵ.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مانگەش ١٢٠ ملیار دینار نانێرین چونکە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران کێشەی داهاتی نانەوتی هەبوو و هەردوو حکوومەتیش لەسەر ئەم بابەتە لێکتێگەیشتنیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی نانەوتی ئەم مانگە زیاتر لە ٥٠ ملیار دینارە و ئامادەیە.