8 کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: پەرتووکەکان وەربگرنەوە

12:57 - 28/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە نوسراوێک سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئاگادار کردووەتەوە، کە خوێندکاران دوای تاقیکردنەوەی هەر بابەتێک پەرتووکی ئەو وانەیە، بگەڕێنێتەوە بۆ خوێندنگەکەی.

 ئەمە لە کاتێکدایە، کە بڕیارە ڕۆژی ١٠ی ئایاری ئەمساڵ، تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەنجامبدرێت و ڕۆژی ٢٠ی ئایار، کۆتایی بە ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٥_٢٠٢٦ بهێنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن